بەهۆی بێبارانی و بەرزی پلەكانی گەرماوە، كانی پیرا خای، گەورەترین و سەرەكیترین سەرچاوی دابینكردنی ئاوی خواردنەوەی چیای شنگال وشك دەبێت، ئەوەش زیانی بە هاووڵاتیان و كشتوكاڵی ناوچەكە دەگەیەنێت.
لە كۆتاییەكانی مانگی رابردوودا، كانی پیرا خای لە چیای شنگال، بە تەواوی وشكبووە، كە سەرچاوەی ئاوی خواردنەوە و كشتوكاڵی چەند گوندێكی چیاكە بووە، کە تاكە سەرچاوەی دابینكردنی ئاوی توتن بووە، بەڵام ئێستا بەهۆی بێ ئاوییەوە بەشێكی زۆری بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی ئەو ناوچەیە خراپ بوون.
بەرەكات عیسا، بەڕێوەبەری هۆبەی چاندنی ناحییەی سنوونێی شنگال، لەسەر وشکبوونی کانییەکە، رایگەیاندووە، کە پیرا خای، لە ناوچەکەدا بە گەورەترین كانی دادەنرێت و، ئاوی زۆری لەبەر دەڕوات، بەداخەوە وشكبووە، هۆکارەکەیشی بۆ كەمی بارانبارین و هەڵكەندنی بیری ئاو بەشێوەیەكی نازانستی لە نزیك و دەووروبەری كانییەكە گێڕاوەتەوە.
شایانی باسە، هەر ئەو كانییە لە كاتی هەڵاتنی ئێزیدییەكاندا، سەرچاوەیەكی سەرەكی دابینكردنی ئاو و رزگاركردنی هاووڵاتیان بووە لە تینوێتی، کە زۆرینهی هاووڵاتییانی ئاوارهی ئێزیدی، له سهروبهندی هێرشهكانی داعش روویان تێیکرد، هێشتا سهدان خێزان له هەردوو كەمپی چیای شنگال و سەردەشت ماونەتەوە.