دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە ١٠٠ رۆژ لە دەستگیکردنیژمارەیەک چالاکوانی مەدەنی گوندەکانی نییەر،تەنگیسەر، شیان و هەمرۆڵەی سەر بە ناوچەی ژاوەرۆیشاری سنە، بە مەبەستی دانپێدانانی زۆرەملێ لە ژێرئەشکەنجە و گوشاردان.
بە پێی زانیارییەکان، ١٣ هاووڵاتیی کە ١١ کەسیانزیاتر لە ١٠٠ رۆژە دەستگیر کراون، لە ژێر ئەشکەنجە وگوشاردان، بۆ ئەوەی کوژرانی یەکێ لە ئەندامانیبەسیجی ناوچەکە بخەنە ئەستۆی خۆیان و دان بەوەدابنێن، کە سەر بە حیزبێکی دژ بە رژێمی ئێرانن و لەوحیزبە چەکیان وەرگرتووە.
ئیدارەی ئیتڵاعات بە بنەماڵەی ئەو کەسانەی راگەیاندووە،کە ئەو شتەی ئیتڵاعات دەیەوێ، دەبێ کوڕەکانیان دانی پێدا بنێن، تا ئازادیان بکەن، هەروەها ئیدارەی ئیتڵاعاتبە چالاککردنی ئەکاونتی ئەو کەسانە لەتۆرەکۆمەڵایەتییەکان هەوڵ دەدا کەسانێک بخاتە داویخۆیانەوە، بەوهۆیەشەوە دوو کەسیان دەستگیر کردووە.
جێگەی باسە، ئەو کوردانەی دەستگیرکراون، بریتین لە: کاوە مینبەری، شێرکۆ مینبەری، پەیام مینبەری، سەریادمینبەری، میکائیل مینبەری خەڵکی گوندی نییەر، ئارەشئەحمەدی، ئەمیر رەزایی و ئارام مورادیان خەڵکی گوندیتەنگیسەر، ئەحمەد عەزیزی، زاگرۆس عەباسی، نەجاتعەزیزی و بێهزاد محەممەدی خەڵکی گوندی شیان و،ئیبراهیم تاریمورادی خەڵکی گوندی هەمرۆڵە، ئەوکەسانەن کە لە ئیدارەی ئیتڵاعاتی شاری سنەدەستگیرکراون