KDC

شاندێکی رەوەندی کوردی سەردانی وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات

لە سەردانێکدا ، بەڕێز تاهیر هەورامی ، بەرپرسی دیسکی رەوەندی کورد لە بارەگای بارزانی و شاندێکی یاوەری كە پێك هاتبوو لە هەورامان عەلی تەوفیق و گەژاڵ محمد دەروێش ، بۆ وەزارەتی پەروەدەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی، لەلایەن بەرێز ئالان حمەسعید، وەزیری پەروەردە، پێشوازی لێ كرا.

مەبەست لە سەردانەکەش باس و گفت و گۆ كردن بوو لەسەر چەند پڕۆژەیەکی ناوەندی رەوەندی کورد لە دەرەوە سەبارەت بە خوێندن و پەروەردەی زمانی كوردی بۆ کوردانی دەرەوە، بەتایبەتی مناڵان

تاهیر هەورامی پێشنیاری چەند پڕۆژەیەکی پەروەردە و زمان و خوێندنی زمانی كوردی بۆ وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد، کە بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتدا لە داهاتوودا بیخەنە واری جێبەجێکردنەوە، لای خۆشییەوە بەڕێز ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە، خۆشحاڵی خۆی بۆ پڕۆژەکان دەربڕی و باسی لە میكانیزمێكی نوێی ئان لاینی وەزارەت كرد كە گونجاو دەبێت بۆ تامەزرۆیانی خوێندنی زمانی كوردی لە تاراوگە و بەڵینی دا، کە کاریان لەسەر بکات و ئەوەی پێویست بێت بۆ ئەم مەبەستە ئەنجامی بدات

___

کۆمسیۆنی کاروباری پەنابەران داوا لە وڵاتان دەکات ،کە دەرگاکانیان بۆ هاوڕەگەزخوازان کراوابێت

nusar1

لەماوەی ساڵێکدا 5000پزیشک لە تورکیا کار بەجێدەهێڵن

nusar1

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە داوا لە دایک و باوکانی کورد دەکات منداڵەکانیان بۆ فێربوونی زمانی کوردی تۆمار بکەن

KDC
KDC

FREE
VIEW