KDC

شاندێکی رەوەندی کوردی سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دەکات

لە سەردانێکدا بەرپرسی دیسکی رەوەندی کورد لە دەرەوە و شاندێکی یاوەری سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد و لە لایەن ئەمیر گۆرجیس چەند ئەندامێکی دیکیان پێشوازییان لێکرا و چەند پرسێکیان تاوتوێ کرد.

دوێنێ یەک شەممە رێککەوتی ٨ی٨ی٢٠٢١ تاهیر هەورامی بەرپرسی دیسکی رەوەندی کورد لە دەرەوە و شاندی یاوەری کە پێکهاتبوون لە هەورامان عەلی تۆفیق بەرپرسی راگەیاندن و کەژاڵ دەروێش بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکان، سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد و، لە میانەی سەردانەکەیاندا چەند پرسێکی گرینگ تاوتوێ کران، وەک پرسی رەوەندی کورد لە دەرەوە و کاروچالاکییەکانی ناوەندی رەوەندی کورد و چەند پرسێکی دیکەی پەیوەست بە هەردوولایان، وەک بەردەوامبوون لە پەیوەندی و هەماهەنگی نێوانیان.

شایانی باسە لە دیدارەکە دا  باسیش لە میکانیزم و گرینگی رێکخستنەوەی رەوەندی کوردستانی لە دیاسپۆرا و هاوکاری و هەماهەنگی نیوان دامەزراوەکانی کوردستانی لە تاراوگە کراوە، ئەوەش لە پێناو خزمەتکردن و پێشکەوتن و ناساندنی دۆزی کورد لە تاراوگە و، پشتیوانی بۆ ئەزموونی سیاسیی و دیموکراسی هەرێمی کوردستان، هەوەها هەوڵدان بۆ یەکگرتنەوە و لیکنزیکبوونەوەی دامەزراوەکانی کۆمەڵگای کوردستانی لە دەرەوەی وڵات و، لەبەر رۆشنایی ئامۆژگارییەکانی جەنابی سەرۆک بارزانی و لە خەمخۆری و گرنگیدانی بەڕیزیان بۆ ئەوەی کوردستانیانی دەرەوەی وڵات یەکگرتووبن لە پرسە نیشتیمانی و نەتەوەییەکان و سوود لە تواناکانی رەوەندی کوردستانی لە دەرەوەی وڵات وەربگیرێت. 

___

ئەڵمانیا:چوار کۆچبەر لە بارهەڵگرێکدا دۆزرانەوە

nusar1

پلاسخارت: جیهان بە گرینگییەوە چاودێری هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات

KDC

هاوکارییە سەربازییەکانی سوید گەیشتە ئۆکرانیا

nusar1
KDC

FREE
VIEW