KDC

ئەمەریکا چەند سزایەکی دیکە بەسەر بیلاڕووسدا دەسەپێنێت

ئەمەریکا بە هەماهەنگی لەگەڵ چەند وڵاتێکی دیکەدا، سزای نوێیان بەسەر حکوومەتی بێلاڕووسدا سەپاند، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی یەکەمی دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکانی هاووڵاتییانی ئەو وڵاتە دژی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی.

لە دوای هەڵبژاردنەکانەوە و دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکان، سەرۆکی بێلاڕووس، ئالیکساندەر لوکاشینکۆ رێوشوێنی توندی دژی خۆپیشاندەران و ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکەی گرتووەتە بەر، لە بەرانبەریشدا سەرۆکی ئەمەریکا، جۆو بایدن، لە بەیاننامەیەکدا دەڵێ، لە جیاتی ئەوەی رێز لە ئیرادەی گەلی بێلاڕووس بگرێت، رژێمەکەی لوکاشینکۆ ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکاندا کرد و، دواتریش هەڵمەتێکی توندی سەرکوتکردنی دەستپێکرد، ئەویش لە دەستبەسەرداگرتنی هەزاران کەس لە خۆپیشاندەرانەوە بۆ زیندانیکردنی زیاتر لە 500 چالاکوان و رابەری مەدەنی و رۆژنامەنووسان و زیندانیکردنی سیاسییەکان، کردەوەکانی رژێمەکەی لوکاشینکۆ، هەوڵێکی نایاسایین بۆ مانەوە لەسەر دەسەڵات بە هەر جۆرێک بێت.

سزاکانی ئەمەریکا و بەریتانیا و کەنەدا، پیشەسازییەکانی بیناسازی و وزە و تۆباکۆی بێلاڕووس کردوونەتە ئامانج، وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا دەڵێ، کە پیشەسازی تۆباکۆ وەکو جزدانێک وایە بۆ حکوومەتەکەی لوکاشینکۆ، وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا، جانێت یەڵین، لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەشداوە، ئەمڕۆ لەگەڵ هاوبەشەکانیان لە بەریتانیا و کەنەدا، بەردەوام دەبن لە سەرکۆنەکردنی کردەوە نادیموکراسییەکانی رژێمەکەی لوکاشینکۆ.

لەلایەکی دیکەوە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن جەختی کردووەتەوە، کە جاریکی دیکە، ئەمەریکا داوا لە دەستەڵاتدارانی بێلاڕووس دەکا، کۆتایی بە سەرکوتکردنی ئەندامانی کۆمەڵگەی مەدەنی و راگەیاندنەکان و وەرزشوانان و خوێندکاران و شارەزایانی بواری یاسا و هاووڵاتییانی دیکە بهێنن، هەروەها بەزووترین کات زیندانییە سیاسییەکان ئازاد بکەن و، دەستبکەن بە گفتوگۆیەکی راستگۆیانە لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنی دیموکرات و کۆمەڵگەی مەدەنیدا.

___

لەسەر ئەم پرسە ئەمەریکا و ئێران دەست بە دانوستان دەکەن

KDC

ئەیمەن زەواهیری دوای ساڵانێك لە دیار نەمانی دووبارە دەركەوتەوە

KDC

وڵاتانی ڕۆژئاوا بەڵێنی هاوکاریکردنی ئۆکرانیا بە چەکی قورس دەدەن ،ڕوسیاش هۆشداری دەدات

nusar1
KDC

FREE
VIEW