KDC

هاووڵاتییەکی دیکەی کورد لە سێدارە دەدرێت

لە گرتووخانەی نێوەدی پاوەی شاری کرماشان، هاووڵاتییەکی خەڵکی پاوە لە سێدارە درا، بەوەش لە دوو هەفتەی رابردوودا ٧ هاووڵاتی دیکەی کورد لە سێدارە دراون.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ، سەر لە بەیانی دوێنێ دووشەممە 9/8/2021 سزای سێدارەی هاووڵاتییەک بە ناوی ئەفشار مینایی، کە بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست ئەو سزایە بەسەریدا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی دیزڵاوای کرماشان جێبەجێ کرا.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەفشار مینایی خەڵکی گوندی شمشێری سەر بە شاری پاوەیە و، پێنج ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی کوشتنی کەسێک دەستبەسەر کراوە و، لەلایەن دەزگای دادوەری حکوومەتی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە.

لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوو، سزای سێدارەی ٧ هاووڵاتی کورد، کە لە گرتووخانەکانی کرماشان، کەرەج، ورمێ و ئیسفەهان جێبەجێ کراون.

___

هاوڕێی باش گەوهەرە

nusar1

ڕوسیا کۆگایەکی گەورەی چەکی ڕۆژئاوا بۆ ئۆکرانیا بۆردمان دەکات

nusar1

زیلینسکی چارەسەرێک بۆ ڕازیکردنی ڕووسیا ،لەبارەی دۆخی کریمیا و دۆنباس ئامادە دەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW