KDC

سلێمانی سێ تۆمەتبار بە مامەڵەكردن بەدراوی ساختەوە دەستگیرکران

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی سێ تۆمەتباری بەتۆمەتی مامەڵەكردن بەدراوی ساختەوە لە دوو چالاکی جیاجیادا راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، رۆژی 7/8/2021، چەند خاوەن دووكانێك بنكەی پۆلیسی سەرایان ئاگادار كردەوە كە لەكاتی مامەڵەكانیاندا پارەی ساختەیان دراوەتێ، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، بنكەی پۆلیسی سەرا لێكۆڵینەوەو بەدواداچونەكانی دەستپێكردو گومان خرایە سەر دوو تۆمەتبار، توانرا لەڕۆژی 11/8/2021 هەردوو تۆمەتبار (أ، ف، ح لەدایكبووی 1979)و (م، ح، م لەدایكبووی 1979) لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەراوە دەستگیربكرێن.

پۆلیسی سلێمانی دەشڵێت:” لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارەكاندا دەستیشگیرا بەسەر بڕی 14 ملیۆن دیناری عیراقی ساختەدا لەگەڵ بڕێك دۆلاری ئەمریكی ساختەو ئوتۆمبێلێك كه بەتۆمەتبارەكان بووە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لەلایەكی دیكەوەو دوای كۆكردنەوەی زانیاری و وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ڕزگاری تۆمەتبارێکیان بەناوی ( ب، ح، ف) لەدایکبووی ١٩٩٩ لەشەقامی سالمی سلێمانی (سەھۆڵەکە) دەستگیرکرد کە بڕێک دراوی بیانی ساختەی پێ بوەو بەنیاز بووە ساغی بکاتەوە و لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستیشگیرا بەسەر ئەو دراوە ساختەیەدا كە بەتۆمەتبار بووە.

ئێستا هەر سێ تۆمەتبارەكە كە كوردن، بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن

___

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی بنکەی نوێنەرایەتی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران دەکەن

nusar1

کۆچبەران هەڕەشەی خۆکوشتن دەکەن ،گەر دیپۆرتی ڕواندا بکرێن

nusar1

هونەرمەندێکی بەریتانی داوای ئازادکردنی هاوڵاتییەکی کورد لە تورکیا دەکات 

KDC
KDC

FREE
VIEW