KDC

بکوژانی خانمە پاڵەوانە کوردەکەی کەرکووک دەستگیر دەکرێن

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی كەركووك ئەو كەسانەی ئاشكراكرد، كە تێوەگلاون لە كوشتنی خانمە کوردەکەی یاریزانی بەرزكردنەوەی قورسایی، ئاماژەشیان بەوە داوە، کە یەكێ لە دەستگیركراوەكان بەشداری مەراسیمی بەخاك سپاردنەكەیدا ئامادە بووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی كەركووك، لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەووەتەوە، دوای لێكۆڵینەوە لە وردەكاری چۆنییەتی تەقەکردن لە خانمە یاریزانی کوردی کەرکووک، میدیا تەیب، تیمی لێكۆڵینەوە لە بەشی نەهێشتنی تاوان، توانی بە هەموو ئەوانەی لەو كەیسەدا تێوەگلاون بگات و ئاشکرایان بگات و دەستگیریان بکات.

هەر لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، کە لە رۆژی گیان لە دەستدانی میدیا فەیزوڵا، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەكانی پارێزگای كەركووك، دەستگیركردنی ئەو چەكدارەی راگەیاند، كە هەڵیكوتاوەتە سەر ئەو خانمە و جەختیكردەوە لەوەی، جلوبەرگی سەربازی لەبەردا بووە و كەسێكی دیکەیشی لەگەڵدا بووە.

لە درێژەی راگەیاندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی شارەکە، ئەوەش هاتووە، کە دواتر سێ كەسی دیکە دەستگیركران و، دانیان بە تێوەگلانیان لە كوشتنی میدیا فەیزوڵا ناوە، ئەویش بەهۆی پاڵنەری كەسییەوە بووە، هەروەها ئەوەش ئاشکرا کراوە، ئەوەی سەیرە یەكێ لەوانەی بەشداربووە لە كوشتنەكە، ئامادەی مەراسیمی بەخاكسپاردنی خانمە وەرزشوانەکە بووە، بۆ ئەوەی گومانەكان لەسەر خۆی دووربخاتەوە.

پۆلیس جەختدەكاتەوە لەوەی دوای ئاشكراكردنی چۆنییەتی ئەنجامدانی تاوانەكە لە شوێنی رووداوەكە و تۆماركردنی دانپێدانانەكان، سەبارەت بە چۆنییەتی رێككەوتنیان و چوونیان بۆ سەر ماڵی كوژراوەكە و جێبەجێكردنی تاوانەكە، هەموو تۆمەتبارەكان رەوانەی دادگا كراون.

میدیا فەیزوڵا، خانمێکی وەرزشوانی کوردی پارێزگای کەرکووک بوو، کە پاڵەوانی عێراق و هەرێمی كوردستان بووە لە بەرزكردنەوەی قورساییدا و، ئەندامی ئەنجوومەنی بەڕێوەبەری سەندیكای وەرزشی كەركووك بووە.

جێگەی باسە، لە کاتی هەڵکوتانە سەر ماڵیان و تەقەکردن لە خانمە پاڵەوانەکە، كچێکی تەمەن 10 ساڵانەی لەو رووداوەدا برینداربووە و، ئێستا لە ژیاندا ماوە

___

هێرشبەرێک بە چەک پۆلیسێکی فەڕەنسی بریندار دەکات

KDC

ڕەوەندی کوردستانی دژی کوشتنی هاوڵاتیانی کورد گردبونەوەیەکیان سازکرد

nusar1

کوردێک دەبێتە وەزیری پەروەردەی بەریتانیا

KDC
KDC

FREE
VIEW