سزای سێدارەی بەندکراوێکی سیاسیی کورد نێردراوەتەدادگای جێبەجێکردنی سزاکانی کامیاران و مەترسییجێبەجێکردنی سزاکەی لەسەرە، ئەوەش لە کاتێکدایە، براکەی دەڵێ، سزاکە پێچەوانەی شەرع و یاسای وڵاتەکەیە.
دادگای سنە، پێداچوونەوەی بە پەڕاوی حەیدەر قوربانیڕەتکردووەتەوە و، سزای سێدارەی ناوبراوی بۆ ناوەندیجێبەجێکردنی سزاکانی کامیاران ناردووە، حەسەن قوربانی برایشی دەڵێ، مەترسی لەسێدارەدانی براکەی هەیە، کە پێچەوانەی شەرع و یاسای وڵاتەکەشە.
حەسەن قوربانی برای حەیدەر قوربانی رایگەیاندووە،ئەوان بە پێی ماددەی ٤٧٧ داوایان لە دیوانی بەرزیئێران کردووە، کە سەپاندنی سزای سێدارە بە سەرحەیدەر قوربانی، پێچەوانەی شەرع و یاسایە، بەڵام دادگا پەڕاوەکەیان بە مەبەستی پێداچوونەوەگەڕاندبووەتەوە دادگای شاری سنە.
حەسەن قوربانی ئاماژەی بەوەشداوە، کە وەک برایناوبراو، سەردانی دادگای سنەی کردووە و، ئەوانیشگوتوویانە داواکاری ئەوانیان ڕەتکردووەتەوە و، سزای لە سێدارەدانی حەیدەر قوربانییان بۆ ناوەندیجێبەجێکردنی سزاکانی کامیاران ناردووە.
جێگای باسە وەک براکەی باسیکردووە، ڕۆژیچوارشەممەی رابردوو، سەردانی ناوەندی جێبەجێکردنیسزاکانی کامیارانی کردووە و، ئەوانیش پشتڕاستیانکردووەتەوە و ڕایانگەیاندووە، کە بە زوویی سزاکەی بۆگرتووخانەی ناوەندی سنە دەنێرن و سزای سێدارەیلەوێ جێبەجێ دەکرێت