هونەرمەندێکی خەڵکی سەقز لە لایەن دەزگای دادوەریکۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای بەندکرانی بە سەرداسەپێندرا.
بەپێی راپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، خالید کەریم نیا، ناسراوبە خالید نارین هونەرمەندی خەڵکی سەقز، لە لایەن لقییەکەمی دادگای ئەو شارە و بە سەرۆکایەتی دادوەرجەواد مستەفایی سزای ٧ مانگ بەندکرانی بە سەرداسەپێندراوە،
سزاکەش بە تۆمەتی چالاکی دژی حکوومەت لە ڕێگایتۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بەسەر ناوبراودا سەپێندراوە و،٢٠ ڕۆژ مۆڵەتی هەیە، تا لە دادگای پێداچوونەوەیپارێزگای سنە تانە لە بڕیارەکە بدا.
خالید نارین، هونەرمەندی خەڵکی سەقز، سەرەتایبەهاری ئەمساڵ لە لایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتی سوپادەستبەسەرکرا و، پاشان بە بارمتە ئازاد کرابوو، ناوبراولە کاتی دەستبەسەر کرانیدا ئەشکەنجە دراوە