یەکێ لە چالاکوانانی مەدەنی و مامۆستای زمانیکوردی شاری دیواندەرە، لە لایەن هێزە ئیتڵاعاتییەکانەوەدەسگیرکرا.
بەپێی هەواڵی ناوندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتیکوردستان، نیوەڕۆی رۆژی دووشەممە ١٦ی٨ی٢٠٢١،هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی دیواندەرە، چرۆ ئەحمەدی،چالاکوانی مەدەنی و یەکێ لە مامۆستایانی زمانیکوردییان لە ماڵی باوکی دەستگیرکرد و بەرەو شوێنێکینادیاریان گواستەوە.
بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لانی کەم شەش کەسلە هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵەکەیان و جیا لە دەستگیرکردنی چرۆ ئەحمەدی، نێو ماڵەکەشیان پشکنیوە و دەستیان بەسەر مۆبایل و کتێبو کەلوپەلی دیکەی ناوبراودا گرتووە.
جێگەی باسە، تا ئێستا هۆکاری دەستگیرکردنی چرۆئەحمەدی و ئەو تۆمەتانەی لە لایەن دەزگای ئیتڵاعاتەوەرووبەڕووی کراونەتەوە ئاشکرا نەکراون.