وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا دەڵێ، ئەوان باش ئەفغانستان دەناسن و رۆژئاوا شكستیهێنا له سه‌پاندنی تێڕوانینیدیموكراسییه‌ت به‌سه‌ریاندا کە ده‌یانه‌وێ فشار له خه‌ڵكیئه‌و وڵاته بكه‌ن، به‌پێی یاساكانی رۆژئاوا ژیانبگوزه‌رێنن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه سێرگی لاڤرۆف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، له میانەی پێشكه‌شكردنی گوتارێك له زانكۆیبه‌ڵتیقی فیدڕاڵی شاری كالینینگراد، له باره‌ی ئه‌فغانستانه‌وه، ئاماژەی بەوەدا، کە رۆژئاوا له سه‌پاندنی تێڕوانینی دیموكراسی به‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌یخه‌ڵكی ئه‌فغانستاندا شکستی هێنا، ئێستاش گه‌وره‌ترینهه‌ڵه‌یان ئه‌وه‌یه، دوای گرتنه ده‌ستی دەستەڵات له لایه‌نتاڵیبانه‌وه، ده‌یانه‌وێ فشار له خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته بكه‌ن،به‌پێی یاساكانی رۆژئاوا ژیان بگوزه‌رێنن.
باسی لەوەشکرد، ئەوان باش ئەفغانستان ده‌ناسن،سه‌پاندنی حكوومه‌ت به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا سه‌ركه‌وتوونابێت، ئه‌مەریكا به سه‌پاندنی ئه‌و حكوومه‌ته‌ی ده‌وتدرووستكردنی دیموكراسی، ئه‌وه‌ش هه‌وڵێك بوو سه‌ری له شكسته‌وه ده‌رهێنا.
جه‌ختیشیكرده‌وه كه كارێكی گه‌مژانه‌یه، ئه‌گه‌ر واینیشان بده‌ی، ده‌توانی فشار له خه‌ڵكی ئه‌فغانستانبكه‌ی، کە به‌پێی یاساكانی رۆژئاوا بژین، ئه‌مه هیچ نییه جگه له هه‌وڵێك بۆ سه‌پاندنی كۆمه‌ڵێ به‌های دیاریكراوبه‌سه‌ر وڵاتانی دیكه‌دا به‌بێ گوێندانه نه‌ریت و باریكۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و وڵاتانه، ئه‌وه‌ش هه‌ڵه گه‌وره‌كه‌یه كه رۆژئاوا كردوویه‌تی.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا بارودۆخی ئێستای ئه‌فغانستانی به هه‌ره‌سهێنان وێنا كرد، كه به ته‌واوی كه‌وتووه‌ته ده‌ست بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان و، ئه‌مەریكا ووڵاتانی رۆژئاواش هه‌وڵده‌ده‌ن به‌وپه‌ڕی خێرایی له‌و وڵاته پاشه‌كشه بكه‌ن.