KDC

ئیتڵاعات هاووڵاتییەکی کورد دەستگیر دەکات

هاووڵاتییەکی دانیشتووی گوندی ڕزگاری پیرانشار، لە لایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتەوە دەستگیر دەکرێت.

بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە درێژەی دەستگیرکردنەکانی خەڵکی کوردستان لە لایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتەوە، ڕۆژی سێشەممە، هاووڵاتییەکی دانیشتووی گوندی ڕزگاری سەر بە شاری پیرانشار، بە ناوی سەڵاح عوسمانی، بەبێ هەبوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی ئەو شارەوە دەستگیرکراوە.

جێگەی باسە، وەک ناوەندەکە بڵاویان کردووەتەوە، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ناوبراو، ئاشکرا نەکراون.

___

پیرۆزبایی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان

KDC

ئەڵمانیا لە لوتکەی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا لە ژمارەی داواکاری مافی پەنابەری

KDC

شاندێکی ناوەندی سوید سەردانی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستانیان کرد

nusar1
KDC

FREE
VIEW