جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێ، لە ماوەیەکی کورت‌دا هێزەکانی پێشمەرگە یەکدەخرێنەوە و دەخرێنە ژێر دەستەڵاتی وەزارەتی پێشمەرگە.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری سەربازی، رایگەیاندووە، هێزه‌کانی پشتیوانی یه‌ک و دوو، کە هه‌موو چه‌که قورسه‌کانی پێشمه‌رگه له ژێر دەستی ئەو دوو هێزه‌دایە و 15 هەزار پێشمەرگەیان هەیە، چوونه‌ته ژێر فه‌رمانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
شێخ جەعفەر لە بارەی رێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، گوتوویشییەتی، ئومێدێکی زۆر هه‌یه له سه‌قفێکی زه‌مه‌نیی زۆر کورت‌دا، هه‌موو هێزه‌کانی پێشمه‌رگه یه‌کبگرنه‌وه و بچنه ژێر چه‌تری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بە بوونی رێگرییەک لە یەکخستنەوەی هێزەکان کردووە، کە جاران ڕێگریه‌ک هه‌بوو بۆ ئه‌وه، به‌ڵام ئێستا به‌شی زۆری ڕێگرییه‌کان له به‌رده‌می ئه‌و پرۆسه‌یه نه‌ماوه و، ئومێدێکی زۆر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا سوپایه‌کی یه‌کگرتووی پێشمه‌رگه‌ی پڕ مه‌شق و پڕ چه‌ک بۆ پارێزگاری له ده‌ستکه‌وتەکان و، ڕووبه‌ڕووبوونەوەی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی ده‌ره‌وه، یان ناوه‌وه، درووست بکرێت.