KDC

حکوومەتی هەرێم بنکەی تەندرووستی بۆ چارەسەری ئاوارە تووشبووەکانی کۆرۆنا لە کەمپەکانی دهۆک دەکاتەوە

لە كەمپەكانی ئاوارەیی پارێزگای دهۆك، چوار بنكەی تەندرووستی تایبەت بە كۆرۆنا دەكرێنەوە، كە ئامانج لێی، كەمكردنەوەی رێژەی تووشبووانە بەو ڤایرۆسە، هەر لەوێش چارەسەر دەکرێن.

كردنەوەی چوار بنكە تەندرووستییەکە لە كەمپەكانی بێرسیف یەک، بێرسیف دوو، کەمپى شاریا و ئاشتییە، ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئامارەكانی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و، بەپێی گوتەی لێپرسراوانی كەمپەکان، بەرزترین رێژەی تووشبوون و مردن لە دوو مانگی رابردوودا تۆماركراوە.

جێی ئاماژەیە لە 27ی تەموزەوە دەستكراوە بە درووستكردنی بنكەی تەندرووستی كەمپەكان و بڕیارە لە ماوەی دوو مانگدا تەواو بێت، بنكەكان لە نێوەندی كەمپەكە درووستدەكرێن و،  تایبەتە دەبێ بە كەرەنتینكردنی تووشبووانی ئاوارە و چارەسەرى ئەوانەی هەڵگری ڤایرۆسى کۆرۆنان، هاوکات درووستکردنى ئەو بنکانە، خزمەتێکى زۆر گەورە پێشکەش بە ئاوارەکان دەکەن و، بە ئاسانى دەتوانن پزیشك ببینن.

بەپێی گوتەی بەڕێوەبەرى کەمپى بێرسیف دوو، لە دوو مانگی رابردوودا زۆرترین رێژەی ئاوارەكانی كەمپەكە تووشی كۆرۆنا بوون، كە لە كۆی 7000 هەزار ئاوارە، 100 كەسیان تووشبوون و سێ كەسیش بەهۆیەوە گیانیان لە دەستداوە

___

لەڤیینا کۆبوونەوەی بەرفراوانی ڕەوەندی کوردستانی بەڕێوەچوو

nusar1

پەنابەرە ئۆکرانییەکان لەگەڵ خۆیاندا 28 هەزار ئاژەڵی ماڵیان بۆ ئەڵمانیا هێناوە

nusar1

تورکیا چەند کەسێکی ئیتڵاعاتی دەستگیرکردووە کە بە نیازبوون هاووڵاتییەکی ئێرانی بڕفێنن

KDC
KDC

FREE
VIEW