سەید ئەحمەد شاهـ سەدات، وەزیرى پێشووىپەیوەندییەکانى کابینەى ئەشرەف غەنى، ئێستا لەئەڵمانیا کارى گەیاندن، دلیڤەرى دەکات.
رۆژنامەى لایپزیگێر فۆڵک زایتونگێی ئەڵمانی، بڵاوىکردووەتەوە، کە شاهـ سەدات لە کابینەى حکوومەتەکەىئەشرەف غەنى وەزیرى پەیوەندییەکانی ئەفغانستانبووە، بە گوتەى خۆى، لە ساڵى 2020 لە لایەن غەنییەوەناچار بە دەست لە کارکێشانەوە کراوە و، دواى دەست لە کارکێشانەوەش لە مانگى 12ى هەمان ساڵ خۆىگەیاندووەتە وڵاتى ئەڵمانیا.
هەمان سەرچاوە ئاشکرایکردووە، سەدات ئێستا لەشارى لایپزیگ خەریکى کارى دلیڤەرییە و لەکۆمپانیایەک بە پایسکیل کارى دلیڤەرى دەکات.
شاهـ سەدات، بە رۆژنامە ئەڵمانییەکەى راگەیاندووە، کەئێستا ژیانێکى سادە بەڕێوەدەبات و پارە کۆدەکاتەوە بۆئەوەى بتوانێ بەشدارى لە خولێکى فێربوونى زمانىئەڵمانى بکات.