KDC

چالاکوانێکی سیاسیی دوای ئەوەی خۆی رادەستی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکاتەوە، گیان لە دەست دەدا

بەندکراوێکی سیاسیی چەند رۆژ دوای دەستگیرکردنی، بە شێوەیەکی گوماناوی لە گرتووخانەی ئیتڵاعاتی بۆکان گیانی لە دەستدا.

بەپێی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی شەممەی رابردوو، چالاکوانێکی سیاسیی کورد بە ناوی شۆڕش خزرزادە، خەڵکی بۆکان، کە چەند ساڵ دانیشتووی هەرێمی کوردستان بووە، لە سنووری بانەوە خۆی رادەستی هێزەکانی سوپای پاسداران کردووە و، دوابەدوای دەستگیرکردنی بەرەو گرتووخانەی بۆکان گوازراوەتەوە.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی خزرزادە، کە لەبەر هۆکاری ئەمنی، نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێ، دوو رۆژ پێش ئێستا لە نەخۆشخانەی قولیپووری بۆکانەوە، بنەماڵەی خزرزادە ئاگادار کراونەتەوە، کە کوڕەکەیان کۆچی دوایی کردووە و بۆ وەرگرتنی تەرمەکەی، پێویستە سەردانی نەخۆشخانە بکەن.

جێگای ئاماژەیە کە بنەماڵەی خزرزادە، ئاگایان لە گەڕانەوەی شۆڕش و دەستگیرکردنی نەبوون و نازانن پێش مردنی، لە گرتووخانەی نێوەندی بۆکان بووە، یا لە گرتووخانەی دەزگای ئیتڵاعات.

بەرپرسانی نەخۆشخانەکە، بە بنەماڵەی خزرزادەیان گوتووە، شۆڕش بە هۆی نەخۆشی گواستراوەی ژەهراوییەوە گیانی لەدەستداوە.

شۆرش خزرزادە، ماوەیەک ئەندامی یەکێ لە حیزبە رۆژهەڵاتییەکانی کوردستان بووە و، بۆ ماوەی چوار ساڵ لە هەرێمی کوردستان، دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران چالاکی سیاسیی هەبووە

___

ناوەندی نەرویج لەگەڵ نەتەوەی سامییەکان کۆبوونەوە

nusar1

نه‌وت ده‌گاته‌ 100 دۆلار

KDC

بەلجیکا پلانێکی نوێ بۆ پەنابەرانی وڵاتەکەی جێبەجێ دەکات

KDC
KDC

FREE
VIEW