KDC

شاخەوانێکی کورد دەیەوێت ئاڵای کوردستان بباتە لوتکەی چیای ئێڤرێست

بڕیارە کۆتایی ئەم مانگە گەنجێکی کوردی دانیشتووی دهۆک، بە مەبەستی دانانی ئاڵای کوردستان لەسەر لوتکەی چیای ئێڤرێستی زنجیرە چیاکانی هێمالایای نیپاڵ بکات.

رەنج عومەری تەمەن ٣٥ ساڵ، لە شاری سلێمانی لە دایکبووە و نیشتەجێی دهۆکە، بڕیارە ٢٨ی ئەم مانگە گەشتێک بۆ وڵاتی نیپاڵ بکات و ماوەیەک بمێنێتەوە، هەروەها مەشق و راهێنانی تەواو بکات، دواتر لە مانگی ئایاری ساڵی ٢٠٢٢ ئاڵای کوردستان لەسەر چیای ئێڤرێست دابنێت.

 سەرەتا مانگی ١٠ تا نێوەڕاستی مانگی ١١ لە نیپال دەبێت و ژمارەیەک لوتکەی زنجیرە چیای هیمالایا دەبڕێت، دواتر لە مانگی نیسانی ٢٠٢٢ دەست بە بەشی دووەمی گەشتەکەی دەکات، کە بڕیارە١٠رۆژی کۆتایی مانگی ئایار بەڕێ بکەوێت بۆ ئێڤرێست و ١ی حوزەیران گەشتەکەی تەواو بکات.

رەنج عومەر لە بارەی دانانی ئاڵای کوردستان، کە بڕیارە لەسەر لوتکەی ئێڤرێست هەڵیبکات، ئاماژەی بەوەدا، ئەو ئاڵایە لە ساڵی ٢٠١٩، سەرۆک مەسعوود بارزانی بە دیاری پێیداوە، چونکە ئەو کات بەرنامەی دانانی ئاڵاکەی لەسەر لوتکەکە هەبووە، بەڵام بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گەشتەکەی دواکەوت.

باسی لەوەشکردووە، سەرۆک مەسعوود بارزانی دەستخۆشی ئەو بەرنامەی لێکردووە و گوتیەتی، کە خوازیارە سەرکەوتوو بێت و، ئاگای لە خۆی بێت و سەلامەتی و تەندرووستی ئەو و گەنجانی کوردستان بەلای ئەوانەوە لە پێش هەموو شتێکەوەیە، رەنج جەختیشی لەوە کردەوە، ئەو هانیداوە بۆ ئەوەی زیاتر هەوڵبدا سەرکەوتوو بێت، هاوکات ئەگەر ئەم کارە بکا، ئەوا دەبێتە یەکەم کورد و عێراقی، کە دەچێتە سەر لوتکەی چیای ئێڤرێست.

رەنج عومەر بە چەندین چیای هەرێمی کوردستان هەڵگەڕاوە، لەوانە پیرەمەگروون و هەڵگورد، هەروەها لە ساڵی ٢٠١٧ زیاتر لە ٦٠٠ کیلۆمەتری بەپێ، لە دهۆکەوە بەرەو هەولێر و لەوێوە بۆ سلێمانی و کەرکووکی بڕیوە.

ئێڤرێست، بەرزترین لوتکە چیایە دەکەوێتە نیپاڵەوە و، لەسەر ئاستی جیهان و زنجیرە چیاکانی هێمالایا بەرزترینە، کە بەرزییەکەی ٨هەزار و ٨٤٨ مەتر دەبێت، زۆربەی ئەوانەی گەشت بۆ سەر ئەو چیایە دەکەن، پڕە لەسەرکێشی و مەترسی، ئاڵای وڵاتەکانییان لەوێ هەڵدەکەن.

___

سوپاسنامە پێشکەشی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بێرمینگهام دەکرێت

nusar1

کوردێکی خەڵکی شنۆ دەستگیر دەکرێت

KDC

سعودیە:دەیان تیرۆریست لە سێدارەدران

nusar1
KDC

FREE
VIEW