نێوەندە ئیتڵاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، بەمەبەستی دانپێدانان بە کوشتنی کەسێک، هەوڵ دەدەنبە هەر جۆرێک کە بکرێ گوشار بخەنە سەر خانمێکی کوردی پیرانشار، هەتا تاوانەکە بخاتە ئەستۆی خۆی.
بەپێی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، چوارمانگ زیاتر بەسەر دەستگیرکردنی گوڵاڵە مورادیتێدەپەڕێت، کەچی ئێستاش لە ژێر گوشار و هەڕەشەیهێزە ئیتڵاعاتییەکاندایە، ناوبراو لە گرتووخانەیئافرەتانی نێوەندی ورمێ دەستگیرکراوە و، لە مافیدابینکردنی پارێزەر بێبەش کراوە.
گوڵاڵە مورادی، لەم دواییانەدا چەندین جار بۆ نێوەندەئیتڵاعاتییەکان راگواستراوە و، دوای ئەشکەنجە وتوندوتیژییەکی زۆر، هەڕەشەی لێکراوە ئەگەر دان بەوتاوانانەدا نەنێت، کە بۆی دیاری کراوە، سزای زۆرقورس بۆ کوڕەکەی کە پێشتر لەگەڵ خۆیدەستگیرکرابوو، دەبڕدرێتەوە.
گوڵاڵە مورادی، خەڵکی پیرانشار، دوای کوژرانیعوسمانی حاجی حوسێنی، کە بەکرێگیراوی سوپایپاسداران بوو پیرانشار، لە لایەن ئیتڵاعاتی سوپاوەدەستگیرکرا، هاوکات دوو کوڕیشی بە ناوەکانی تاهیربەزازی و مەتین بەزازی، لەسەر هەمان پرس،دەستگیرکرابوون، بەڵام دواتر بە دانانی بارمتە ئازادکران.