دوو هاووڵاتی خەڵکی گوندی شیانی سەر بە شاریسنە، کە نزیکەی دوو مانگ پێشتر لە لایەن هێزەکانیئیتڵاعاتەوە دەستگیرکرابوون، بۆ بەندیخانەی نێوەندیئەو شارە گوازرانەوە.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ڕۆژی سێشەممەی رابردوو، نەجات عەزیزی تەمەن ٢٢ ساڵ و، بێهزادمەحموودی تەمەن ٣٣ ساڵی خەڵکی گوندی شیان، پاشنزیکەی دوو مانگ بەندکران و تەواو بوونی قۆناغیلێپرسینەوە لە گرتووخانەی ئیتڵاعات، گوازرانەوەگرتووخانەی نێوەندیی شاری سنە.
بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە، لە ماوەی دەستگیرکرانیان، لە مافی دەست پێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش کراوون و، نێوەندەئیتڵاعاتییەکان تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکیکوردستانی بەرهەڵستکاریان خستووەتە پاڵیان.