KDC

ترەمپ بە توندی رەخنە لە بایدن دەگرێت

دۆناڵد تره‌مپ، ره‌خنه‌ی تووندی ئاڕاسته‌ی ئیداره‌ی جۆ بایدن كرد، سه‌باره‌ت به‌و لیستانه‌ی ده‌یداته‌ چه‌كدارانی تاڵیبان، بۆ گواستنه‌وه‌یان به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌ی كابووڵ، له‌بری ئه‌وه‌ی بگەیەندرێنە فڕۆکەخانە، له ‌ده‌رگاكانیان ده‌درێ و ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێن.

تره‌مپ رایگه‌یاند، ئێمه‌ ناوی ئه‌مه‌ریكییه‌كان به ‌ده‌ستی خۆمان ده‌ده‌ینه‌ ده‌ستی چه‌كدارانی تاڵیبان، بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌ بكرێن و بگوزارێنه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی كابووڵ، له‌ به‌رانبه‌ردا تاڵیبان ده‌ستگیریان ده‌كه‌ن.

تره‌مپ ئه‌و كارانه‌ی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكای به‌ سه‌رلێشێواوی و نه‌فامی وه‌سفكرد، روونیكرده‌وه‌، ئه‌و هه‌نگاوانه‌ دۆخه‌كه‌ به‌ره‌و ئاڵۆزی زیاتر ده‌به‌ن.

ئاماژه‌ی بەوەشدا، پێشتر تاڵیبان له‌ ئێمه‌ ده‌ترسان، كاتێك پێانمده‌گووت، ئه‌گه‌ر شتی خراپ بكه‌ن، دێم بنكه‌كانتان بۆردوومان ده‌كه‌م، ئه‌وان ده‌یانزانی وا ده‌كه‌ین و چاوه‌ڕێیان ده‌كردین.

ئه‌مڕۆیشی بە رۆژێكی خه‌مناك‌ پڕ له‌ شه‌رمه‌زاری‌ و ئێجگار مه‌ترسیداریش‌ بۆ واشنتنی وێناکرد.

جەختیشی لەوە کردەوە، کە بایدن هه‌ڵه‌ی كرد، كاتێ به‌ر له‌ هه‌موو شت، سوپای

___

تاهیر هەورامی پێشوازی لە ئەندامی لیژنەی تۆپی پێی دانکورد (Dankurd)کرد

nusar1

نوێنەری کۆنفدراسیۆن بەشداری ساڵیادی دامەزراندنی حدکای کرد

nusar1

وەزیرانی دەرەوەی هاوپەیمانان دژی داعش کۆ دەبنەوە

KDC
KDC

FREE
VIEW