ئەمەریکا یەکێ لە پلانداڕێژەرەکانی دوو تەقینەوەکەی فڕۆکەخانەی کابولی بە هێرشی ئاسمانی کردە ئامانج.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، سوپای ئەمەریکا هێرشێکی ئاسمانی کردە سەر رێکخراوی داعش لە ئەفغانستان، بە گوێرەی راگەیاندراوی سوپای وڵاتەکەی، بۆردومانەکە سەرکردەیەکی باڵای داعشی لە ویلایەتی نەنگەهاری رۆژهەڵاتی ئەفغانستان کردوەتە ئامانج.
بۆردومانەکە یەکێ لە پلانداڕێژەرەکانی دوو تەقینەوەکەی فڕۆکەخانەی کابولی کردووەتە ئامانج، بەو هێرشەش توانیویانە ئامانجەکەیان بپێکن.