KDC

بارەگای بارزانی پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادەی ئەحمەد کاکەمەمی دەکات

بارەگای بارزانی پرسە و سەرەخۆشی خۆیان ئاڕاستەی خانەوادەی ئەحمەد کاکەمەمی تێۆکەشەری دێرینی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران دەکات، لە پرسەنامەکەشدا هاتووە، کە کۆچکردوو لە وڵاتی سوید پاڵپشتێکی دڵسۆزی ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە بووە.

بە ناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی ئەدیب و نووسەر و كەسایەتیی كوردپەروەر كاك ئەحمەد كاكەمی مان پێ گەییشت كەتێكۆشەرێكی دێرینی حیزبی دیمۆكراتی كوردستانی ئێرانیش بوو. كاك ئەحمەد ئەندام و پاڵپشتێكی دڵسۆزی ناوەندی ڕەوەندی كورد لەسوید بوو و، ماندووبوون و دڵسۆزی و كوردپەروەری كاك ئەحمەد جێگەی
پێزانینێكی زۆرە و هەرگیز لە یاد ناكرێت.

ئێمە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان بۆ خانەوادە و كەسوكاری خوالێخۆشبوو كاك ئەحمەد كاكەمەمی و هەموو كوردانی دانیشتووی وڵاتیسوید و ناوەندی ڕەوەندی كورد ڕادەگەیێنین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین. زۆر سوپاسی ئامادەبوان و هەموو هەڤاڵان و دۆستانیكاك ئەحمەد دەكەین كە لە مەراسیمی بەخاكسپاردنی تەرمی كاك ئەحمەددا بەشدار بوونە. بەردەوامبوون لەسەر ڕێبازی كوردایەتی وئازادیخوازی و پتەوكردنی برایەتی نێوان ڕەوەندی كورد باشترین ڕێزگرتنە لە ماندووبوون و ئاواتەكانی

كاك ئەحمەد و هەموو ئەو تێكۆشەر و نیشتیمانپەروەرانەی كە لەناو ئێمەدا نەماوەن.

بارەگای بارزانی
28ی ئابی2021

___

لەندەن: ئەندامێکی کۆمیتەی گشتی کۆنفدراسیۆن بەشداری دانانی پەیکەری (عومەری خاوەر)ی کرد

nusar1

یاریەکانی ئەمڕۆ

nusar1

کوردێک بووە سەرۆکی پەرلەمانی ئیسرائیل

KDC
KDC

FREE
VIEW