KDC

ماکرۆن: دەبێت بارودۆخی شنگال ئاسایی بکرێتەوە


سەرۆكی فەڕەنسا سەردانی شاری موسڵی كرد  و، رایگەیاند، دەبێت بارودۆخی شنگال ئاسایی بکرێتەوە

ئمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا، لە میانەی سەردانەکەی بۆ موسڵ، بە میدیاکانی راگەیاند، كارئاسانییان بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی ناوەندی کردووە.

ماكرۆن لە بارەی رەوشی مووسڵیشەوە ئاماژەی بەو وێرانکارییەدا، کە داعش لەو ناوچەیە ئەنجامی داون، جەختیشی کردەوە، کە جارێكی دیكە مووسڵ نابێتەوە بە شوێنی داعش، هەروەها ئەوەشی باسکرد، کە رێکخراوی تیرۆریستی داعش، مەسیحیی و موسڵمان و هەمووانی پێكەوە كردە ئامانج، ئەورووپاش بووە ئامانجی ئەو رێكخراوە.

سەرۆكی فەڕەنسا بە گرینگی زانی، كە ئاساییش و سەقامگیری بگەڕێتەوە بۆ شنگال و ئاوارە ئێزدییەكان بگەڕێنەوە سەر ماڵەكانی خۆیان، بەو پێیەی خەڵکەکەی شایستەی باشترین ژیانن.

___

پرۆفایلی گۆنزالۆ هیگواین

nusar1

تەرمی کۆچبەران لە نێوان بیلاڕوس و پۆڵەندا دۆزراوەتەوە،کە لەلایەن ئاژەڵە کێوییەکان پارچە پارچە کراون

nusar1

پرۆفایلی دیێگۆ مارادۆنا

nusar1
KDC

FREE
VIEW