KDC

دوو کۆڵبەر بریندار دەکرێن و تەندرووستی یەکێکیان ناجێگیرە

بە تەقەی راستەوخۆی هێزه چەکدارەکانی ئێران دوو کۆڵبەر لە خاڵە سنوورییەکانی شاری بانە بریندار کران.

بە گوێرەی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوێنێ سێشەممە 31ی ئۆگەستی 2021، هێزە چەکدارەکانی ئێران، لە سنووری هەنگەژاڵی بانە، تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و، بەو هۆیەوە دوو کۆڵبەر بریندار کراون.

ناوی کۆڵبەرەکان بریتین لە بەهمەن کەریم‌ پەنا خەڵکی بانە و ئارمان رەسووڵی خەڵکی شاری بۆکان، بە مەبەستی چارەسەرکردنیان گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی و باری تەندرووستی بەهمەن کەریم ‌پەناش ناجێگیرە.

___

بۆچوونی کاروان زێباری لەسەر بەستنی یەکەمین کۆنگرەی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کورد

KDC

پرۆفیل ڕایان گیگز

nusar1

لەیادی ڕێککەوتننامەی شومی جەزائیر

nusar1
KDC

FREE
VIEW