KDC

عێراق، قەرەبووکردنەوەی کوەیت کۆتایی دێت

راوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق، دەڵی، کە قەرەبووکردنەوەی کوەیت بەرەوکۆتایی دەڕوات و چەند مانگی دابێت تەواو دەبێت.

موزهیر محەمەد، راوێژكاری دارایی سەرۆكوەزیرانی عێراق، رایگەیاند، وڵاتەکەی یەك ملیار دۆلاری لەسەر ماوە، كە پێویستە وەك قەرەبوو بیداتەوە كوێت، ئەوەش لە ماوەی چەند مانگی دابێت كۆتایی دێت.

روونیشیكردەوە، كە رێژەی 3%ی داهاتی هەر بەرمیلێك نەوتی هەناردەكراوی عێراق، وەك قەرەبوو بۆ كوێت تەرخان دەكرا، بەڵام ساڵی دابێت، قەرەبووكردنەوەی ئەو وڵاتە كۆتایی دێت.

بە هۆی داگیركردنی كوێتەوە، عێراق پابەند كرا بەوەی بڕی 52 ملیار و 400 ملیۆن دۆلار قەرەبوو بداتە هەر كەس و دامەزراوەیەكی كوێتی، كە بە هۆی جەنگەوە زیانیان لێ كەوتبوو.

رێککەوتی دووی ئابی ساڵی 1990، سەددام حسێن، سەرۆككۆماری ئەوکاتی عێراق، فەرمانی هێرشكردنە سەر وڵاتی كوەیتی دەركرد و داگیریكرد، عێراق 7 مانگ لە كوەیت مایەوە و، دواتر بە بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایش، ئەمەریكا سەركردایەتی هاوپەیمانەتییەكی نێودەوڵەتی كرد و عێراقی لە كوەیت وەدەرنا.

شایانی باسە لەو جەنگەشدا نزیكەی 37 هەزار سەربازی عێراقی و 3 هەزار و 7 هاووڵاتی سڤیلی تێدا بوونە قوربانی.

.

___

سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتمانی کوردستانی کرد

nusar1

داواکاری گشتی پێشووی نێودەوڵەتی کارلا دێل داوای دەستگیرکردنی پۆتین دەکات

nusar1

نرخی نەوت دابەزی

KDC
KDC

FREE
VIEW