بە هۆى وەرگەڕانى ئوتۆمبێلێک لەسەر رێگەى سلێمانى پیرەمەگروون، سێ برا گیانیان لە دەستدا و، برایەکی دیکەشیان بریندارە و باری تەندرووستیی ناجیگێرە.
بە پێی زانیارییەکان، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، بە هۆی وەرگەڕانی ئوتۆمبێلێک لەسەر رێگەی سلێمانی پرەمەگروون، سێ برا گیانیان لە دەستدا و چوارەمیشیان بریندارە و باری تەندرووستی ناجێگیرە.
شایانی باسە، تەرمی سێ براکە رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراون، هەروەها براکان تەمەنیان 17 و 14 و 13 و 15 ساڵانن.