KDC

فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی روونکردنەوە دەدا

فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی رایدەگەیەنێت، ئەوان پارێزەری سەرسەختی یاسان و بەهیچ شێوەیەك لە لایەن دادگا و دەزگا پەیوەندیدارەكانی دیكەوە، داوای هیچ ئەفسەرێكیان سەبارەت بە كەیسی كوژرانی جوانڕۆی باڵەبان نەكراوە .

فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی، لە روونكردنەوەیەكیاندا، کە دەست ماڵپەڕی ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە کەوتووە، تێیدا هاتووە، دوێنێ چوارشەممە كەسێك بە ناوی پارێزەری كەیسی كوژرانی جوانڕۆی باڵەبان، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گوتوویەتی، كە گوایە تۆمەتباری كەیسەكە ئەفسەرێكی زێرەڤانییە بە پلەی عەقید و دەزگا ئەمنییەكان ئامادە نین دەستگیری بكەن.

راشیگەیاندووە، پێشمەرگەی زێرەڤانی پارێزەرێكی سەرسەختی یاسایە و، بە هیچ شێوەیەك لە لایەن دادگا و دەزگا پەیوەندیدارەكانی دیكەوە، داوای هیچ ئەفسەرێكی ئەوان بەو پلەیە، یا هەر پلەیەكی دیكە سەبارەت بەو كەیسە نەكراوە و، هەركاتێكیش داوایەكی وا هەبێت، بێ دواخستن جێبەجێ دەكرێت .

ڕوونكردنەوەیەك لە فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانییەوە

دوێنێ چوارشەممە كەسێك بەناوی پارێزەری كەیسی كوژرانی جوانڕۆی باڵەبان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند كە گوایە تۆمەتباری كەیسەكە ئەفسەرێكی زێرەڤانییە بە پلەی عەقید و دەزگا ئەمنییەكان ئامادە نین دەستگیری بكەن، لێرەوە بۆ ڕای گشتی رایدەگەیەنین كە فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی پارێزەرێكی سەرسەختی یاسایە و بەهیچ شێوەیەك لەلایەن دادگا و دەزگا پەیوەندیدارەكانی دیكەوە داوای هیچ ئەفسەرێكی ئێمە بەو پلەیە یان هەر پلەیەكی دیكە سەبارەت بەو كەیسە نەكراوە بۆ ئەوەی لەبەردەم یاسا ئامادە بێت، هەركاتێكیش داوایەكی وا هەبێت بێ دواخستن جێبەجێ دەكرێ هەروەك لە پێشووتردا چەندین حاڵەتی داواكاری دادگا هەبووە و لەلایەن فەرمانگەی یاسایی زێرەڤانییەوە بە ڕێوشوێنی یاسایی و سەربازی، داواكراو ڕەوانەی دادگا كراوە ئیجرائاتی پێویست وەرگیراوە.
فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی
٢-٩-٢٠١٢

___

لەشەقامەکانی کییڤ شەڕە ،نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لەروسیاکرد شەڕ ڕاگرێت

nusar1

ڕاگەیەندراوێک لە بەرەی هاوکاری ڕێکخراوە کوردستانییەکان

nusar1

دانیمارک: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی ،شیروان خەلیل پاڵەوانی وەرزشی هونەری جەنگی تێکەڵاو بەسەردەکەنەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW