به هۆی پێشێلكردنی رێکكاره‌كانی خۆپارێزی ڤایرۆسی كۆرۆنا، دەستەڵاتدارانی ڤێتنام، سزای 5 ساڵ زیندانیكردنیان به‌سه‌ر هاووڵاتییه‌كدا سه‌پاند، كه بووه‌ته هۆكاری گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه بۆ كه‌سانی دیكه.
ئاژانسەکانی هەواڵ رایانگەیاند، لو ڤان تری ته‌مه‌ن 28 ساڵان، به تۆمه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره‌كان، له دادگایەکی باشووری پارێزگای كاماوی ڤێتنام، به‌تۆمه‌تبار هه‌ژماركرا و سزای 5 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
ئاماژە بەوەش کراوە، لو ڤان تری، ماوه‌ی 21 رۆژ رێنماییه‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا پێشێلكردووه و چوه‌ته ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كه‌ی، ئەوەش له كاتێكدایە کە ناوبراو تووشی كۆرۆنا بووه، بەو هۆیەشەوە بووه‌ته هۆكاری تووشبوونی 8 كه‌سی دیكه به‌ڤایرۆسەکە، كه یه‌كێ له‌و تووشبووانه دوای مانگێ له وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر، مردووه.
پێشتریش، له ڤێتنام هاووڵاتییه‌ك به هۆی پێشێلكردنی رێكکاره‌كانی خۆپارێزی، سزای زیندانیكردنی سێ ساڵ و شه‌ش مانگی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
به گوێره‌ی دوایین ئاماری ته‌ندرەوستی وڵاتەکە، زیاتر 536 هەزار تووشبووی كۆرۆنا تۆماركراون و، له نێویاندا 13 هەزار و 385 مردن هه‌یه.