KDC

ئوتۆمبێلێک منداڵێ دەکوژێت

پۆلیسی‌ گه‌رمیان دەڵێ،‌ ئوتۆمبێل منداڵێكی‌ كرد به‌ ژێره‌وه‌ و دوای ره‌وانه‌كردنی بۆ نه‌خۆشخانه،‌ گیانی له ‌ده‌ستدا.

موقه‌ده‌م عه‌لی جه‌مال قەدووری، به‌رپرسی‌ راگه‌یاندنی‌ پۆلیسی‌ گه‌رمیان، رایگه‌یاند، شه‌وی رابردوو له ‌ناحییه‌ی رزگاری سه‌ر به ‌قه‌زای كه‌لار، ئوتۆمبێلێك له ‌جۆری لاندكرۆزه‌ر، منداڵێكی شه‌ش ساڵانی به‌ ناوی ره‌واز عوسمان حه‌مید، كردووە به‌ژێرەوە‌ و هه‌ڵاتووە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، کە دوای گه‌یاندنی منداڵه‌كه‌ به ‌به‌شی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار له ‌كه‌لار و چاره‌سه‌ری خێرای وەرگرتووە، بەڵام به ‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی كراوە و، به‌یانی ئه‌مڕۆ گیانی له ‌ده‌ستداوە.

به‌رپرسی‌ راگه‌یاندنی‌ پۆلیسی‌ گه‌رمیان راشیگه‌یاند،‌ شۆفێری ئوتۆمبێله‌كه‌ش خۆی راده‌ستی بنكه‌ی پۆلیسی رزگاری كردووه‌ و، ‌ئێستا به ‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی ماده‌ی 24ی هاتووچۆ به‌ندكراوه‌

___

یارییەکانی ئەمڕۆ

nusar1

کوردستانیانی بەریتانیا مەڕاسیمێکی تایبەتیان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز سازکرد

nusar1

فەرەنسا: کۆنفیدراسیۆن لەگەڵ نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوه

nusar1
KDC

FREE
VIEW