KDC

پێشمەرگەکانی دیموکرات درۆنێکی ئێران تێکدەشکێنن

دەزگای فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەڵێ، تۆپبارانكردنی ‌بەرزاییەكانی كوردستان لە لایەن سوپای پاسدارانەوە دەستی پێكردووەتەوە و درۆنێكی بۆمبڕێژكراوی ئێرانیان تێكشكاندووە.

دەزگای فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی كوردستانی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، لە راگەیەنراوێكدا، ئاماژەیان بەوەكردووە، کە هێزەكانی رێژیمی ئێران، لە ئێوارەی هەینی 19ی خەرمانانەوە، دووبارە دەستیان بە تۆپبارانكردنی ناوچە و بەرزاییەكانی كوردستان كردووه ‌،و هەر چەند كاتژمێر جارێك درێژەیان بە بۆردومان داوە.

روونیشیان كردووەتەوە، لە كاتژمێر 8ی شەو و دواتر 10ی شەو بە كاتی هەولێر، هەروەها كاتژمێر 1ی نیوەشەو و، 3ی بەرەبەیانی شەممە 20ی خەرمانان، سەر لەنوێ ناوچەكانی سیدەكان و بەربزینیان دایە بەر تۆپباران و، ژیان و ژینگەی خەڵكیان لەو ناچەیە وێران كردووە.

دەزگای فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی حدكا، باسی لەوەش کردووە، رۆژی هەینی لە بەردەوامی هێرشەكانی سوپای پاسداران بۆ سەر خاكی كوردستان، وێڕای تۆپباران، لە هێرشی درۆن كەڵكیان وەرگرت و لە شوێنێك، كە پێشمەرگەی كوردستان لە مەئمورییەتی گەشت لە بەرزاییەكانی كوردستان بوون، درۆنێك بە سەریانەوە گەڕابوو، بە تەقەی هێزی پێشمەرگە، درۆنەكە خرایە خوارەوە و، لاشەی درۆنە تێكشكێندراوەكەش كەوتە دەستی هێزی پێشمەرگە.

___

نوێنەری کۆنفدراسیۆن لەگەڵ بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆکی شارەوانی واشنتن کۆبووە

nusar1

ئەڵمانیا : شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری لە کەمپێکی هونەری شێوەکاری دەکەن

nusar1

بەریتانیا :تائێستا نزیکەی 60هەزار هاوڵاتی ئۆکرانی داوای ڤیزایان کردووە

nusar1
KDC

FREE
VIEW