KDC

زانیاری نوێ لەسەر هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر

ژووری ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان لە شاری هەولێر رایگەیاند، هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر هیچ زیانێكی گیانی و ماددی لێ نەكەوتووەتەوە.

كاتژمێر 11:45 خولەكی شەوی رابردوو، لەرێگای فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی بۆمبڕێژكراوەوە هێرشكرایە سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و تیایادا شەش موشەك ئاڕاستەی فڕۆكەخانەكە كرا.

ئەمڕۆ یەكشەممە، ژووری ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان لە شاری هەولێر لەبارەی هێرشەكە راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە:” هێرشەكە هیچ زیانێكی گیانی و مادی لێ نەكەوتووەتەوە.”

پێشتر، دەزگای دژە تیرۆری كوردستان لەدوو راگەیەندراویدا ئاماژەی بەوەكردبوو “لە رێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژكراوەوە هێرش كراوەتە سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر”.

هاوكات، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لەهەژماری فەرمی خۆی لە فەیسبوك رایگەیاند، “هەولێر ئارامە و ئارامیش دەبێت”. وتیشی، “هەولێر ناهەژێ و بەهێزە”.

___

نوێنەری کۆنفدراسیۆن بەشداری ساڵیادی دامەزراندنی حدکای کرد

nusar1

كۆمسیۆن بۆ كارمەندانی سەر سندوقی دەنگدان بڕیارێكی دەركرد

KDC

کوردێک دەبێتە وەزیری پەروەردەی بەریتانیا

KDC
KDC

FREE
VIEW