KDC

هونەری شێوەکاری کوردی یان شێوەکارانی کورد

ئاشتی گەرمیانی.. هۆڵەند
زۆر جار گفتوو گۆو ووتەو بابەتەکانمان لەگەڵ هاوڕێ هونەرمەندەکانمان ئەوەیە ئایا شتێك هەیە بەناوی هونەری شێوەکاری کوردی ؟ ئایا تایبەتمەندێتی یەکی جیهانی هەیە کە مۆرکی هونەری شێوەکاری کوردی بناسێتەوە ؟
کاتێك دەڵێن هونەری عەرەبی یان فارسی یان تورکی یان هیندی یان ئەفەریقی ! ئەی شتیك هەیە بەنێوی هونەری شێوەکاری کوردی ؟ یان دەبێت بڵێیت هونەرمەندانی عێراقی و عەرەبی و تورکی وفارسی و هیندی و کوردی ؟
من پێم وایە وە چەند هاوڕێ یەکم وەکو عەلی دەروێش و بەهایەدین و سامان ڕەش لەو چەند ڕٶژە گفتووگۆی ئەو بابەتەمان کرد لە دوو کاتژێردا ، بێگومان پشت بەستن بە بەڵگەکان و دیکومێنتەکان و ئەرشیفی کۆمەڵە هونەرمەندێك لە سەر هونەری شێوەکاری کوردی نووسینیان هەیە وەکو کاك وەهبی ڕەسووڵ و بەختیار سەعید و کۆمەڵە هونەرمەندێکی تر وە نوسەری تر و ووتەکان و دیدارەکانی مامۆستایانی هونەری شێوەکاری کوردی : ئەو ڕاستی یە هەیە کە قوتابخانە جیهانی یەکان کەلە ووڵاتانەوە سەریان هەڵداوە لە سەدەکانی ڕابردوودا قوتابخانەو ئایدیاو بیرو هزرو فەلسەفەو ئەکادیمیەتی ئەو سەردەمەو لێکەوتەی ڕووداوەکان و پێداویستییەکانی ئەو سەردەمەن و هونەرمەندان گرنگیان پێ داوە ، لەگەڵ مۆرك و کەلتووری ناوچەکە کە ڕەنگدانەوەی ژیان و گوزەرانی ڕۆژانە بووە ، بەکارهێنانی پۆشاکی ئەو ناوچەیە یان سروشتی ئەو ناوچەیە ئەمانە دوو جەمسەری جیاوازن وەکو یەکەم بەکارهێنانی قوتابخانە هونەری یەکە کە هاتۆتە کایەوە ، وە فۆرم و ناوەڕوەك کە ڕەنگ دانەوەی سروشتی ئەو ناوچەیە بووە ، بۆ نمونە : کاتێك قوتابخانەی ڕێالیستی جیهانی بەکارهاتووە لە یەکێتی سۆڤیەت یان چیینی میللی یان ئەمەریکای لاتینی ، هەر ئەو قوتابخانە ڕیالیستی و ڕێالیزمی یەیە وەکو ڕێباز ، بەڵام هەڵگری کەلتووری ناوچەکانی خۆیان بووە ، ناتوانین بڵێین ئەو ڕێبازە هونەری یە موڵکی فەرەنسایە یان ئەڵمانیایە یان ژاپۆنە ! بەڵام دەتوانیت بە تایبەتمەندێتی بەکارهێنانی فۆرم و بیرۆکەکان و ناوی هونەرمەندەکە و سیڤی هونەرمەندەکە ئەو هونەرەی دەست نیشان بکەیت کە خەڵکی کام کیشوەرە ، دەتوانیت ئەو کارە هونەری یە بناسیتەوە کە ڕۆژهەڵاتی یە یان ڕۆژئاوای ئاسیایی یە یان خوارووی ڕۆژئاوای ئەفەریقایی یە ، تایبەتمەندێتی سروشت و کەلپووری ناوچەکە دەتباتە نێو دەست نیشان کردنی سنووری ئەو ناوچەیە ، ڕاستە هونەرمەندەکە خەڵکی فەرەنسی یە یان ئەسکەندەنافیایی یە ، بەڵام ئەوە ڕەنگ و گەرمی ڕەنگ و فێنکی باگراونەکەیە مرۆڤ دەتوانێت دەست نیشانی بکات مرۆڤ تەماشای نەخشی ئەو ووڵاتە بکات لە هزردا .
ووتووێژەکەش ئەوەیە زیاتر کە ئەوە هونەرمەندێکی کوردە بەناو وە نازناو وە ئەو فۆرمانەی کەلە نێو کارە هونەریەکەدا بەکاری هێناوە ، زۆر ناوی بیانی هەیە تاوەکو سیڤی و جێگای لەدایك بوونی نەخوێنیتەوە نازانیت خەڵکی کام ووڵاتە ! هونەرمەندانی کورد بەڵی ئەوە ڕاستی یەکەیە ، بۆی هەیە لێکۆڵینەوەری کورد بەدوا چوون بکات و چەندین تابلۆی کەلتووری و فۆلکلۆری کوردی کۆ بکاتەوە بە سروشت و کەلتوورو ڕەنگە جیاوازەکانەوە وە ناوی هونەرمەندەکەش کورد بێت ، بەڵام هەر ئەوەیە کە هونەرمەندانی کورد هەیە ، ناتوانرێت بڵێین ئەمە هونەرێکی کوردی یە ، چونکە قوتابخانە ئەکادیمییەکان وە قوتابخانە هونەرییەکان جیهانین و ئێستا هەموو جیهان بەکاریان دەهێنێت لە نێو زانکۆو پەیمانگاو ئامادەیی و هونەرمەندە خۆڕسکەکان و یان لاوان و گەنجان و هەتا پیرو پەککەوتەکانیش .
دەتوانین بڵێن هونەرمەندانی عەرەب یان عێراقی .. بەڵام لەهەمان کاتدا بە و مۆرك و فۆرمە جیاوازانەوە دەتوانین بڵێن ئەوە لە هونەرێکی هیندی یان ئاسیایی یان ژاپۆنی دەکات ! هونەری شێوەکاری کوردی بۆ کوردستان لە چاو جیهان نوێ یە ، ڕاستە هێڵ کێشان و پەل هاویشتی هونەری لە کوردستان دا مێژوویەکی کۆنی هەیە ، بەڵام لەژێر ناوێکی تر ناسراوە چ بە دەست ڕەنگینی یان بە وەستایی یان بە لێزانینی . ئەمە دیدەیەك بوو لە ڕوانگەیەکەوە تەماشای بابەتەکەمان کردووە .. بۆی هەیە دیدەو بۆچوون و سەڵمێنەری تریش هەبن .

___

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەی پرۆژەی کارگەیەکی پیشەسازیی کشتوکاڵی دانا

KDC

پێنج ساڵ دوای ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کورد دەنگ بە ئازادی

nusar1

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە سەردانی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ دەکەن

KDC
KDC

FREE
VIEW