KDC

ئیسرائیل شوێنی مەشقی هاویشتنی درۆنە ئێرانییەکان ئاشکرا دەکات

وه‌زیری به‌رگری‌ ئیسرائیل، دەڵێ، ئێران بنكه‌یه‌كی ئاسمانی ته‌رخانكردووه‌ بۆئه‌وه‌ی‌ بریكاره‌كانی له‌ رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست، مه‌شق و راهێنان له‌سه‌ر فڕۆكه‌ی‌ ئاڕاسته‌كراو، درۆن ئەنجام بدەن.

به‌پێی راپۆتێكی سایتی تایمز ئۆف ئیسرائیل، بینی گانتس، وەزیری بەرگری ئیسرائیل، له‌ كۆنگره‌ی‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ تیرۆر، كه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ زانكۆی رایخمان رێكخرا، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌داوه‌، تاران تیرۆری به‌وه‌كاله‌تی دامه‌زراندوه ‌و، هاوكاره‌ له‌ دامه‌زراندنی چه‌نده‌ها رێكخراو بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌ ئابووری و سه‌ربازییه‌كانی‌ له‌ ناوچه‌كه.

وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، کە ئه‌و بنكه‌ ئاسمانییه‌ی‌ ئێران ته‌رخانیكردووه‌ بۆ مه‌شقكردن له‌سه‌ر فڕۆكه‌ی‌ ئاڕاسته‌كراو، ده‌كه‌وێته‌ باكووری شاری ئه‌سفه‌هان.

هاوكات روونیشیكردووه‌ته‌وه‌، درۆنه‌ ئێرانییه‌كان له‌ یه‌مه‌ن و عێراق و سووریا و لوبنان، بڵاوه‌یان پێكراوه ‌و ده‌یدات به‌ بریكاره‌كانی له‌و وڵاتانه ‌و، زۆربه‌شیان له‌ درووستكراوی ئێرانن.

بینی گانتس مه‌ترسی خۆی له‌وه‌ خستووه‌ته‌ڕوو، كه‌ ئێران چۆنییه‌تی درووستكردنی ئه‌و فڕۆكانه‌ بگوێزێته‌وه‌ بۆ كه‌رتی غەز‌زه ‌و، حه‌ماس

___

سوید: بە سەرپەرشتی شفا بارزانی کۆبونەوەی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بەڕێوەچوو

nusar1

بایدن گەشبینە بە تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بووژانەوەی ژێرخانی ئابووری وڵاتەکەی

KDC

بەرپرسی ناوەندی برۆکسل بەشداری سیمینارێکی تایبەت دەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW