KDC

گەورەترین ئۆپەراسیۆنی ئەمنی

دوای “بۆسەیەکی ئەلیکترۆنی” 800 کەس لە ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دا دەستگیرکراون

ڕێکخراوی ئاسایش یۆرۆپۆل دەستگیرکردنی زیاتر لە 800 کەسی لەلایەن خزمەتگوزارییە ئەمنییەکانی نێودەوڵەتییەوە لەزیاتر لە 16 ولات ڕاگەیاند ، وەک گەورەترین ئۆپەراسیۆنی ئەمنی لەمێژووی خۆیدا وەسفیکرد . ئەڵمانیا، لەلایەن خۆییەوە وتی، دەیان تاوانباری لەو ھەڵمەتەدا دەستگیرکردووە.

بەرپرسانی ئەمنی وتیان ڕۆژی سێشەممە ( 8 ی حوزەیران ) هێزە ئەمنییەکان توانییان سیستەمێکی ئامێرە کۆدکراوەکان دامەزرێنن بۆ ئەوەی تۆڕەکانی تاوانی ڕێکخراو داتای تێدا هەڵگیرابن ، ئەمەش دواجار بووە هۆی دەستگیرکردنی 800 کەس لە زیاتر لە 16 وڵات .

ئاژانسی جێبەجێکردنی یاسای ئەوروپا ( یۆرۆپۆل ) ئەو ئۆپەراسیۆنەی بە ” یەکێک لەگەورەترین و ئاڵۆزترین ئۆپەراسیۆنی سەپاندنی یاسا تا ئەمڕۆ لەشەڕی دژی چالاکییە تاوانییە کۆدکراوەکانیدا ” وەسفکرد ، هەروەها هاوکاری بەرپرسانی لەلانی کەم 19 وڵات لەخۆگرت ، لەوانە هۆڵەنداو سوید و ئەمریکا . یورۆپۆل ئه و ئۆپراسیۆنه ی به گەورەترین له مێژووی خۆی وه سفکرد.

بەرپرسانی ئێف بی ئای و یورۆپۆل و بەرپرسانی وڵاتانی تر ئەوەندەی ئوسترالیا وتیان بەڵگەکانی ئۆپەراسیۆنی ترۆجان شیلد ڕێگریان لە نزیکەی 100 کوشتن کردووە و چەندین باری گەورەی دەرمانیان پوچەڵ کردەوە .
کالڤن شیفەرس یاریدەدەری بەڕێوەبەری ئێف بی ئای لە بارەگای یۆرۆپۆل لە هۆڵەندا بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکە “ئەنجامی سەرسوڕهێنەری لێ بەرهەم هێنراوە” ئەو گوتی FBI لە ماوەی 18 مانگی ڕابردوودا ، زیاتر لە 100 وڵات بە ئامێرێک کە ” ڕێگەیان داوە چاودێری پەیوەندییەکانیان بکەن .

لە ساڵی 2019دا بەرپرسانی ئەمریکا و ئوسترالیا کۆمپانیایەکیان دامەزراند بەناوی ئانۆم، کە گەشەی کرد بۆ تۆڕێکی ئامێری رەمزکراو کە زیاتر لە 300 چەتەی تاوان بەکاردەهێنرێن و داتای هەڵگیراوە لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکانییەوە، کە دواتر جێبەجێکردنی یاسا بەکاریدەهێنێت بۆ دەستبەکاربوونی دادگاییکردن .

سەرچاوە/ deutsche welle

___

پۆلەندا:لە بنکەکانی دەستبەسەرکردن مامەڵەی نامرۆڤانەو ڕیسواکەرانە بەرامبەر کۆچبەران دەکرێت

nusar1

نێچیرڤان بارزانی :بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق قابیلی جێبەجێکردن نابێت

nusar1

ناوەندی نەرویج کۆنفرانسی ئەنجامدا

nusar1
KDC

FREE
VIEW