KDC

هەر کەسێک کڕین و فرۆشتن بە کارتى بایۆمەترى دەنگدانەوە بکات سزاى توند دەدرێت

کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق، دەڵێ، لێکۆڵینەوە لە شەش سکاڵاى تایبەت بە بانگەشەى هەڵبژاردن دەکەن و، هەر کەسێک کڕین و فرۆشتن بە کارتى بایۆمەترى دەنگدانەوە بکا، سزاى توند دەدرێت.

 نەبراس ئەبو سودە، یاریدەدەرى گوتەبێژى کۆمسیۆن، رایگەیاند، کڕین و فرۆشتنى کارتى بایۆمەترى بەپێی یاساى هەڵبژاردن تاوانە و سزاى بۆ دانراوە، کە دەگاتە زیندانى، جەختیشی لەوەکردەوە، کارتەکان بەجۆرێکن، کە تەنیا خاوەنەکەى دەتوانێ بەکارى بهێنێت، چونکە پەنجەمۆرى لەسەرە.

ئەوەشى خستەڕوو، رێوشوێنى سزادانیان بۆ هەر کەسێک بیەوێ فشار بخاتە سەر دەنگدەران، داناوە.

ئاماژەى بەوەشکرد، شەش سکاڵایان پێگەیشتووە و لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکەن، کە تایبەتن بە شێواندنى بانگەشە و کاریگەرى درووستکردن لەسەر دەنگدەران.

بڕیارە 10ى مانگى دابێت، هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت.

___

یەکێتی ئەوروپا ئامادەکاری بۆ سەپاندنی سزاکانی سەر بیلاروس دەکات، مینسک هۆشداری دەدات

KDC

ئیسرائیل کۆبونەوەی لوتکەی وەزیرانی دەرەوەی عەرەب و ئەمەریکا لە خۆدەگرێت

nusar1

هاووڵاتییەکی دیکەی بۆکان دەستگیر دەکرێت

KDC
KDC

FREE
VIEW