هێزەکانی سوپای پاسداران، لەسەر رێگاکانی ناوچەی سەردەشت، بە مەبەستی پشکنینی مۆبایلی هاووڵاتییان چەندین بازگەیان داناوە.
بەپێی هەواڵەکان، ماوەی چەند رۆژە، هێزەکانی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران، لەسەر رێگاکانی ناوچەی سەردەشت، چەندین بازگەیان داناوە و هەر هاووڵاتییەک لەو بازگانە تێپەڕدەبێ، مۆبایلەکانیان لێ وەردەگرن و دەیپشکنن.