KDC

دوو کورد دەبنە ئەندامی پەرلەمانی نەرویج

ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی نەرویج بۆ ساڵەکانی 2021ـ 2025، راگەیندران و، بەرەی چەپ بە رابەری پارتی کرێکارانی نەرویج، زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمانی بردەوە، کە لە کۆی 169 کورسی پەرلەمان، 100 کورسی بە دەستهێناوە، هاوکات بۆ یەکەمجار لە مێژووی ئەو وڵاتەشدا، دوو کورد بوونە ئەندامی پەرلەمان.

سەرکەوتنی بەرەی چەپ و بە دەستهێنانی ئەو رێژە کورسییە، کۆتایی بە دەسەڵاتی حوکمداری 8 ساڵەی بەرەی راست هێنا، هەروەها بەپێی ریزبەندی کاندیدی پارتە سیاسییەکان بۆ پەرلەمان، هەریەک لە مانی حسێنی کاندیدی پارتی کرێکارانی نەرویج و، سەحەر ئایدار کاندیدی پارتی سوور، دەنگی پێویستیان بە دەستهێناون و وەک دوو کورد بوونەتە ئەندامی پەرلەمان.

مانی حسێنی، کوردی رۆژئاوای کوردستانە و، پێشتر سەرۆکی گەنجانی پارتی کرێکارانی نەرویج بووە و، لە ریزبەندی 25 کاندیدی هەرێمی ئەکەرشوس، پێنجەمین کاندید بوو.

سەحەر ئایدار، کوردی باکووری کوردستانە و، پێشتر ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی گەنجانی پارتی سوور بووە، کاندیدی ژمارە دووی هەرێمی ئۆسلۆ بووە، پارتەکەی سەحەر یەکێ لە براوەترین پارتەکانی هەڵبژاردنەکە بووە، چونکە پێشتر پارتی سوور یەک کورسی پەرلەمانیان هەبوو، بەڵام لەم هەڵبژاردنەدا توانیویانە هەشت کورسی بە دەستبهێنن.

___

وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی سوید لە مزگەوتەکان توڕەیە و یاساکان توندتر دەکەن 

KDC

ژنەکوردێک وەک جێگری سکرتێری ژنانی سۆشیال ئینتەرناشیۆناڵ هەڵبژێردرا

nusar1

ئەمەریکا پابەندە بە هاوکاریکردن ویارمەتیدانی تایوان ،تا بەرگری لەخۆی بکات

KDC
KDC

FREE
VIEW