KDC

لەسەر پرسی ئاو، عێراق لەگەڵ ئێران و تورکیا گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتن

وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق دەڵێ، لەسەر پرسی ئاو لەگەڵ لایەنی ئێرانی گەیشتوونەتە رێککەوتنێکی سەرەتایی.

عەون زیاب، گوتەبێژی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کە لە میانەی سەردانەکەی ئەمجارەی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ئێران، وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق چاوی بە بریکاری وەزیری وزە و بەرپرس لە ئیدارەدانی دۆسییەی ئاوی ئێران کەوتووە و، لەسەر چارەکردنی پرسی ئاوی نێوان هەردوو وڵات، گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتنێکی سەرەتایی.

ئاماژەی بەوەشداوە، کە لە دیداری نێوان شاندی هەردوو وڵات، باس لە بابەتی دابەشکردنی ئاو لە نێوان هەردوو لا ‌و، ئەنجامدانی دیداری تەکنیکی هاوبەش لە ئایندە، بە مەبەستی باسکردن لە دۆسییەی ئاو و، دابەشکردنی ئاو بەشێوەیەکی وردتر کراوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، پێشتر گوتەبێژی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق، ئاشکرایکرد، کە لەگەڵ وڵاتی تورکیا، لەسەر دیاریکردنی پشکی ئاوی عێراق گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتن.

___

ئەڵمانیا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە شاری راینە دامەزرا

nusar1

سەرۆک وەزیرانی سوید: توندڕەوەڕاستڕەوەکان و موسڵمانەکان ڕق و کینەیان بڵاوکردەوە

nusar1

یەکێک لە نەریتە ناشرینەکانی کۆمەڵگا

KDC
KDC

FREE
VIEW