KDC

بە هۆی کڕینی دەنگەوە، خانمە کاندیدێکی عێراق دوور دەخرێتەوە

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، دەڵێ، دوای ئەوەی ژمارەیەک سکاڵا لەسەر کاندیدێکی بازنەی 17ی پارێزگای بەغدا، تۆمار کراوە بە تۆمەتی کڕینی کارتی دەنگدان، بڕیاردرا لە کاندید بوون دوور بخرێتەوە.

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، رایگەیاند، ئەنجوومەنی کۆمیساران، دوای ئەوەی ژمارەیەک سکاڵای لەسەر کاندیدێکی هەڵبژاردنەکان بە ناوی دکتۆر ئەشواق فەهد عبود ئەلغرێریی، ژمارە 70ی بازنەی 17ی پارێزگای بەغدا وەرگرت، کە باس لەوە دەکات کارتی دەنگدانی کڕیوە، بڕیاریدا کاندید بوونی ئەلغرێری هەڵوەشێنرێتەوە و، ئەو دەنگانەی لە هەڵبژاردن بە دەستی دەهێنێت، دەسڕدرێنەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، بڕیارەکەی ئەنجوومەنی کۆمیساران، لە ماوەی سێ رۆژدا دەکرێت لە بەردەم دەستەی دادوەری هەڵبژاردن تانەی لێبدرێت.

دکتۆر ئەشواق فەهد عبود ئەلغرێریی، کاندیدە لە هاوپەیمانی عەزمە بە سەرۆکایەتی خەمیس خەنجەر.

___

کۆڵبەرێک بەبرینداری گەیەنرایە نەخۆشخانە و دواتر گیانی لەدەستدا

nusar1

هەولێر: نوێنەری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری ناساندن و بڵاوکردنەوەی پەرتوکێک دەکات

nusar1

لەسەر راوەستانی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی روونکردنەوە دەدرێت

nusar1
KDC

FREE
VIEW