وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق عبدالزەهرە هینداوی ڕایگەیاند کە ڕێژەی ژمارەی دانیشتوانی عێراق ساڵانە لەبەرزبونەوەدایە کە هەر ساڵێک ڕێژەی گەشەسەندنی دانیشتوان ٢.٦ لەسەدا بەرزدەبێتەوە پێشبینی دەکەن کە تا ساڵی ٢٠٣٠ ڕێژەی دانیشتوانی عێراق بگاتە ٥٠ملیۆن کەس
هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە ڕێژەی دانیشتوانی عێراق تائێستا ٤١ ملیۆن کەسە بەپێی خەمڵاندنەکە ی وەزارەتی پلاندانانی عێراق بۆ هەر ساڵێک یەک ملیۆن کەس زیاد دەکات و هەتا سالی ٢٠٣٠ نۆ ملیۆن کەس زیاد دەکات ڕێژەی دانیشتوان دەگاتە ٥٠ ملیۆن کەس