بەڕێوبەرایەتی کارەبای سلێمانی ئاگاداریەک بڵاودەکاتەوە و، داوا لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژادنەکان دەکا، کە کاندیدەکان ئاگاداربکاتەوە لە کاتی هەڵواسینی پۆستەرەکانیان بە ستوونەکاندا لەحیم بەکارنەهێن.
لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سێمانیدا هاتووە، کە داوا لە کمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان دەکات، کاندیدەکان لە هەڵواسینی پۆستەرەکانیان بە ستوونەکانی کارەبا ئاگاداربکاتەوە، تا لەحیم بەکار نەهێنن، بەو پێیەی لە سنووری سلێمانی و لە کاتی هەڵواسینی پۆستەرەکانیان لەحیم بەکار دەهێنن، ئەمەش زیان بەستوونەکانی کارەبا دەگەیەنێت.
جەختیش لەوە دەکەنەوە، کە بە پێچەوانەوە رێککاری یاسایی بەرانبەریان دەگیرێتەبەر