KDC

دەست بەسەر ئامێری ساختەکردنی پارەدا دەگیرێت، بزانە چەند بەرپرسی باڵای لە پشت بووە

له‌ به‌غدا ده‌ست به‌سه‌ر ئامێرێكی‌ چاپكردنی‌ دراوی‌ ساخته‌ی‌ به‌رپرسێكدا ده‌گیرێت، كه‌ بڕێكی‌ زۆر دراوی‌ ساخته‌ی‌ پێ چاپ كراوه.

چالاكوانانی‌ عێراقی‌ رایانگه‌یاند، كه‌ له‌ چه‌ند رۆژی‌ رابردوودا و له‌ هه‌ڵمه‌تێكی‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كاندا بۆ سەر‌ مزگه‌وتێكی‌ ناوچه‌ی‌ شالجیه‌ی‌ به‌غدا، ده‌ست به‌سه‌ر ئامێرێكی‌ چاپكردنی‌ دراوی‌ ساخته‌ و بڕی‌ 420 ملیۆن دیناری‌ ساخته‌دا گرتووه،‌ له‌ جۆری‌ 10 هه‌زاری و 5 هه‌زار دیناریدا.

ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو كه‌ ئه‌و مزگه‌وته‌ی‌ تێیدا ده‌ست به‌سه‌ر پاره‌كه‌دا گیراوه،‌ له‌ژێر چاودێری‌ جه‌لاله‌دین سه‌غیر، سه‌ركرده‌ی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ باڵای‌ ئیسلامیدا بووه‌ و، له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانیشدا ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ساخته‌كردنی‌ دراوه‌كان به‌ ئاگاداری‌ ئه‌و به‌رپرسه‌ بووه.

له‌لایه‌كی‌ دیکه‌وه‌ چالاكوانان باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن، كه‌ له‌ بازاڕی‌ كیفاحی‌ به‌غدا، كه‌سێك به‌ دراوی‌ ساخته‌وه‌ ده‌ستگیر كراوه‌ و، له‌ لێكۆڵینه‌وه‌دا دانی‌ به‌ ئه‌ندامانی‌ تۆڕێکی دیکە ناوه،‌ كه‌ دراوه‌كه‌ ساخته‌ ده‌كه‌ن و باره‌گاكه‌یان له‌ناو ناوچه‌ی‌ سه‌وزی‌ به‌غدا، له‌ ته‌نیشت باره‌گای‌ نووری‌ مالیكی‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ پێشووتری‌ عێراقه‌.

روونیشیان كرده‌وه،‌ كه‌ له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ئه‌ندامانی‌ بانده‌كه‌ رایانگه‌یاندووه،‌ كه‌ پرۆسه‌ی‌ ساخته‌كردنی‌ دراوه‌كان به‌ چاودێری‌ نووری‌ مالیكی‌ ئه‌نجام دراوه.

چالاكوانان راشیانگه‌یاند، كه‌ له‌ ئێستادا فشارێكی‌ زۆر له‌ وه‌زیری‌ نێوخۆ ده‌كرێت، تا تۆمه‌تبارانی‌ ئه‌و رووداوه‌ ئازاد بكرێن و دۆسیه‌كه‌ دابخرێت.

___

شاندێكی وەزارەتی بەرگری عیراق و پێشمەرگە کۆبونەوە

KDC

بەلجیکا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی گردبوونەوەیەکی جەماوەری سازدەکات

nusar1

ئۆکرانیا :هێزەکانی ڕووسیا مزگەوتی ماریۆپۆلیان بۆردمان کرد

nusar1
KDC

FREE
VIEW