KDC

هێرشێکی دیکەی تورکیا دەکرێتە سەر رۆژئاوای کوردستان؟!

بەگوێرەی راپۆرتێک، دوای یەکخستنی گرووپە چەکدارییە سوورییەکانی لایەنگری تورکیا، لە ژێر ناوی بەرەی ئازادکردنی سووریا، مەترسی هەیە، کە رۆژئاوای کوردستان بکەوێتە بەر مەترسی هێرشێکی نوێی سوپای تورکیا.

رۆژنامەی نیزاڤیسیمایا گازێتای رووسی راپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە، کە بەشێک لە چاودێران پێیانوایە یەکخستنی گرووپە چەکدارییە سوورییەکانی سەر بە تورکیا، لەژێر ناوی بەرەی ئازادکردنی سووریا، سەرەتای ئامادەکارییەکانی تورکیایە بۆ ئەنجامدانی هێرشی سەربازی سەر ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان، کە لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سووریای دیموکراتدایە.

لە ماوەی رابردووشدا رۆژنامەی شەرقول ئەوسەت، لە راپۆرتێکدا باسی لەوەکردبوو، کە میلیشیا چەکدارییە سوورییەکانی لایەنگری تورکیا، کە ناسراون بە سوپای نیشتیمانی سووریا، رایانگەیاندووە، لە پێناو درووستکردنی دامەزراوەیەکی سەربازی، کە بتوانێت ئامانجە سەربازی ‌و سیاسییەکان لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ڕۆژئاوای کوردستان بەدی بهێنێت ‌و ئیدارەی پڕۆسەی جەنگییەکان دژ بە هێزەکانی سووریای دیموکرات بکا، بڕیاریانداوە گرووپە چەکدارییە جیاوازەکانیان یەکبخەن.

ڕۆژنامەکە لەسەر زاری مستەفا سیجری ئەندامی ئەنجوومەنی فەرماندەیی بەرەی سووریا بۆ ئازادی، گواستبوویەوە، کە ئاماژەی بەوەداوەه‌، سوپای نیشتیمانی سووری سەر بە تورکیا، چاوەڕێی کاتێکی گونجاو دەکەن بۆ ئەوەی کردەوە جەنگییەکانیان دژ بە هێزەکانی سووریای دیموکرات دەست پێبکەنەوە.

سیجری روونیکردووەتەوە، پڕۆسەی تێکەڵکردنی گرووپە چەکدارییە سوورییەکان، لە چوارچێوەی رێکخستنەوەی نێوماڵی ئەو هێزانەدایە، بۆ ئەوەی لە داهاتوودا ببنە سەرە نێزەی هەر جەنگێک دژ بە رۆژئاوای کوردستان ‌و هێزەکانی سووریای دیموکرات.

___

زیلنسکی:ئۆکرانیا دوا وڵاتی ئامانجی ڕوسیا نابێت

nusar1

فرۆکەیەکی چینی بە 133سەرنشینەوە کەوتە خوارەوە

nusar1

ناکۆکی ئەورپییەکان لەسەر سیاسەتی پەنابەری بەردەوامە

nusar1
KDC

FREE
VIEW