میدیای ئێرانی، تۆمارێكی ڤیدیۆیی بە ناوی ڕێبەری قاعیدە لەنێو گۆڕەوە گەڕایەوە، بڵاوكردووەتەوە و ئاماژە بۆ ئەوە دەكا، زەواهیری لە دوای ساڵی 2011 و پاش كوژرانی ئوسامە بن لادن، بووە رێبەری القاعیدە.
ئاماژە بەوەشدراوە، کە شوێنی نیشتەجێبوونی نەزانراوە، بەڵام دەوترێت لە ناوچەیەكی نێوان سنوورەكانی ئەفغانستان و پاكستان ژیان بەسەر دەبا.
ساڵی رابردوو، زۆرێك لە میدیاكانی جیهان، كۆچی دوایی ناوبراویان بە هۆی جەڵدەی دڵەوە راگەیاند، بەڵام ئێستا لە دوای 20 ساڵ و لە ساڵیادی 11ی سێپتێمبەر پەیامێكی ڤیدیۆیی بڵاوكردووەتەوە.
ئەیمەن زەواهیری لە تۆمارەكەدا، دۆخی ئێستا و ئایندەی رێكخراوی قاعیدەی روونكردووەتەوە و، باسی لە چوونە دەرەوەی ئەمەریكاش كردووە لە ئەفغانستان.
بەپێی زانیارییەكان، ناوبراو بیركردنەوەكانی لە تاڵیبانەوە نزیكترن بەراورد بە داعش و ئەگەری هەیە بۆ جارێكی دیکە، سەرهەڵبدەنەوە.