KDC

نووسەرێکی کورد بە سەرۆکی ناوەندی پێنی نێونەتەوەیی هەڵدەبژێردرێت

پاش تێپەربوونی سەدەیەک بەسەر دامەزراندنیدا، نووسەرێکی کورد بە سەرۆکی ناوەندی پێنی نێونەتەوەیی هەڵبژێردرا.

لە ڕۆژانی ٢٠-٢٤ی ئەیلول، ناوەندی پێنی نێوەنەتەوەیی، کە لە ١٤٧ ناوەندی نووسەرانی جیهان پێکهاتووە، لە ٨٧ەمین کۆنگرەی خۆیدا، کە بەشێوەی ئۆنلاین بەڕێوەچوو، نووسەرێکی کوردی وەکو سەرۆکی ناوەندەکە هەڵبژارد.

بورهان سۆنمەز، نووسەری خەڵکی باکووری کوردستان کە هاوکات ئەندامی ناوەندی پێنی کورد و ناوەندی پێنی تورک و پێنی ئینگلیزیشە، لە ٨٧ەمین کۆنگرەی ناوەندی پێنی نێونەتەوەیی، لە لایەن ناوەندەکانی کەتەلان، باشووری ئەفریقیاوە پێشنیار کرا و دواتر وەکو سەرۆکی ناوەندی پێنی نێوەنەتەوەیی هەڵبژێردرا.

بورهان سۆنمەز، ڕۆماننووسە، ساڵی ١٩٦٥ لە باکووردی کوردستان لەدایک بووە، بەشی یاسای لە زانکۆی ئەستەنبوڵ تەواو کردووە، یەکەمین ڕۆمانی بەناوی (باکوور) لە ساڵی ٢٠٠٩ لە تورکیا بڵاو کراوەتەوە. دووەمین ڕۆمانی بەناوی (بێگوناهان) لە ساڵی ٢٠١١، سێیەمین ڕۆمانیشی بەناوی (ئەستەنبوڵ ئەستنەبوڵ) لە ساڵی ٢٠١٥، (هەزار لا) ڕۆمانی چوارەمییەتی کە لە ساڵی ٢٠١٨ چاپ کراوە، دوا ڕۆمانیشی کە بە ناوی (بەرد و سێبەر)ە کە لە سالی ٢٠٢١ چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

سۆنماز تا ئێستا چەندین خەڵاتی ئەدەبیی ناوداری وەرگرتووە وەکو خەڵاتی ئاشتیی ٢٠١٧ لە نیۆیۆرک، خەڵاتی ئێبرد ٢٠١٨ لە لەندەن.

ڕۆمانەکانی بورهان لە وڵاتانی ئەمریکا و فەرەنسا و ئەڵمانیا و ئیتاڵیا، وەرگێڕدراون و بڵاوکراونەتەوە.

بورهان جگە لەوەی وەکو نووسەرێک چالاک بووە، وەکو پارێزەرێکییش چالاکیی خۆی هەبووە، ئەندامی ئەنجومەنی مافی مرۆڤ (IHD) و دامەزرێنەری (ناوەندی لێکۆڵینەوەی کۆمەڵایەتی، کەلتور و هونەر- TAKSAV) بووە، لە ساڵی ١٩٩٦ لە لایەن پۆلیسی دەوڵەتی تورکەوە بە سەختی بریندار کراوە، دواتر لە لایەن (پشتگیریکردنی ئازادی ئەشکەنجەدراوان) بۆ ماوەیەکی درێژ لە بەریتانیا چارەسەر کرا.

جگەلەوەش سونماز ئەندامی دەستەی دادوەرانی خەڵاتی ئەدەبی جەودەت قودرەت لە ساڵی ٢٠١٤ و فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ژنێڤ بووە.

ناوەندی نێونەتەوەیی پێن لە ساڵی ١٩٢١ لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا دامەرزاوە، لە ئێستادا ١٤٧ ناوەندی دیکە ئەندامی ئەو ناوەندە نێودەوڵەتییەن

___

کۆبوونەوەی کۆمەڵەی کوردی موردایك بۆ چالاکییەکانی ساڵی ٢٠٢٤

nusar1

ڕیاڵ مەدرید و ئەتلەتیکۆبلباو یاری کۆتایی جامی سوپەر ئیسپانی ئەنجام دەدەن

nusar1

ئەڵمانیا: جڤاکی کوردی بەبۆنەی ساڵوەگەری ڕیفراندۆمی سەربەخۆی سیمینارێک ئەنجام دەدەن

nusar1
KDC

FREE
VIEW