لیژنەیەکى سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێ، گرووپەکانىسەر بە تورکیا لە عەفرین و سەرێکانى، چەندین تاوانىئەشکەنجەدانیان بەرانبەر بە هاووڵاتییانى کوردئەنجامداوە.
لیژنەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ لێکۆڵینەوەی دۆخیسووریا، لە 24ەمین راپۆرتی خۆیدا رایگەیاندووە،گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا، لە ناوچەکانیعەفرین و سەرێکانیی رۆژئاوای کوردستان، لە رفاندن وئەشکەنجەدان و دەستدرێژی بۆ سەر هاووڵاتییانی کوردبەردەوامن.
کارێن ئەبو زەید، سەرۆکی لیژنەی نەتەوەیەکگرتووەکانبۆ لێکۆڵینەوە لە دۆخی سووریا، ئاماژەى بەوەداوە، کەسوپاى سووریا لە ناوچەکەدا بە شێوەى نایاساییبەردەوام بووە لە بێبەشکردنى کورد لە ئازادییەکان.
ئەمە لەکاتێکدایە هەفتەی رابردوو، کۆمیسیاری باڵاینەتەوەیەکگرتووەکان، داوای لە تورکیا کرد کەلێکۆڵینەوەیەکی بەپەلە لە زیادبوونی تاوانەکانی کوشتن،رفاندن و دەستبەسەرداگرتنی سەروەت و سامان لەناوچەکانی عەفرین، سەرێکانی و گرێ سپی بکات