لاوێکی کوردی خەڵکی پارێزگای ئیلام، کە ماوەی چەند رۆژێکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکان لە تاران دەستگیرکراوە، بە هۆی لێدان و ئەشکەنجەوە گیانی لە دەستداوە.
بە گوێرەی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی پێنجشەممە 23ی ئەم مانگە، هاووڵاتییەکی دەستگیرکراوی خەڵکی شاری سیروانی سەر بە پارێزگای ئیلام، بە ناوی ئەمیر حسێن حاتەمی تەمەن 22 ساڵ، بە هۆی ئازار و ئەشکەنجە لەلایەن بەرپرسانی بەندیخانەی فەشافوویە (تهران بزرگ) کوژراوە.
بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەمیر حسێن حاتەمی، لە بازاڕێکی تاران سەرقاڵی کار بووە و، چەند رۆژ پێشتر، به هۆی شەڕ و تێکهەڵچوون لەگەڵ هاووڵاتییەکی دیکە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستگیرکراوە و نێردراوەتە بەندیخانەی فەشافوویەی تاران و، دوای تێپەڕبوونی چەند رۆژێ بە لێدان و ئەشکەنجە کوژراوە.