KDC

ئەڵمانیادا حیزبی سۆشیال دیموکرات بەجیاوازییەکی کەم سەرکەوتنی بە دەستهێنا

هەڵبژاردنەکانی ئەڵمانیا کۆتایی پێهات و، حیزبی سۆشیال دیموکرات بە کۆکردنەوەی 25.8 % ی دەنگەکان سەرکەوتنی بە دەستهێنا، حیزبەکەی ئانگێلا مێرکڵ، یەکێتی کریستیان دیموکرات و یەکێتی سۆشیال کریستیان پێکەوە بەشدار بوون لە هەڵبژاردنەکاندا و 24.1 % ی دەنگەکانیان بە دەستهێنا، حیزبی سەوزیش 14.6 % و حیزبی لیبڕاڵی دیموکراتی ئازادیش 11.5 % ی دەنگەکانی بە دەستهێنا.

کاندیدی حیزبەکانی یەکێتی کریستیان دیموکرات و یەکێتی سۆشیال کریستیان ئارمین لاشێت و کاندیدی حیزبی سۆشیال دیموکرات کە جێگری ڕاوێژکاری ئەڵمانیاشە ئۆلاف شۆڵز کێبڕکێ دەکەن لەسەر ئەوەی کامیان ببنە ڕابەری گەورەترین ئابووری ئەورووپا، لەکاتێکدا ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ دوای 16 ساڵ لەسەر دەسەڵات، دەستبەرداری پۆستەکەی دەبێت.

بەپێی ئەوەی هیچ کام لە حیزبەکان 30 % ی دەنگەکان، یا زیاترییان بەدەست نەهێناوە، هیچ کام لە حیزبەکانی ئەڵمانیا نابنە زۆرینە، بۆیە حیزبێک بە تەنیا ناتوانێ حکوومەت پێکبهێنێت.

کاندیدە هەڵبژێردراوەکان پێدەچێت حکوومەتێکی هاوپەیمانی پێکبهێنن، بەڵام ڕێکەوتن لەسەر ئەو هاوپەیمانێتیە نوێیە لەوانەیە چەند مانگێک بخایەنێت، هەروەها لەوانەیە حیزبە بچووکەکانی دیکەی وەک حیزبی سەوز و حیزبی لیبڕاڵی دیموکراتی ئازادیش لەخۆبگرێت.

کاندیدی حیزبی سۆشیال دیموکرات ئۆلاف شۆڵز وتی ” ئێستا لە سەرجەم ئامارەکاندا لەپێشەوەین.”

وتی ” ئەوە پەیامێکی هاندەرە و فەرمانێکی ڕوونە لەسەر ئەوەی حکوومەتێکی باش و کرداری بۆ ئەڵمانیا پێکبهێنین.”

لەلای خۆیەوە ئارمین لاشێتی کاندیدی حیزبەکانی یەکێتی کریستیان دیموکرات و یەکێتی سۆشیال کریستیان وتی ” هەموو جارێک بەوشێوەیە نەبووە ڕاوێژکاری ئەڵمانیا لە حیزبی یەکەمدا بێت. حکوومەتێکم دەوێت سەرجەم هاوبەشەکان بەشداربن تێیدا، هەمووان ببینرێن، نەک حکوومەتێک کە تەنیا ڕاوێژکار تیایدا بدرەوشێتەوە.”

هەریەک لە شۆڵز و لاشێت ئاماژەیان بەوەدا دەیانەوێت بەر لە کریسمس هاوپەیمانێتیە نوێیەکە پێکبهێنن.

جێی ئاماژەیە بۆچوونەکانی لاشێت و شۆڵز سەبارەت بە کێشە سەرەکیەکان جیاوازن، لەوانەش بابەتی باج.

لاشێت دەڵێت نابێت باج زیاد بکرێت لەکاتێکدا ئەڵمانیا زیانێکی گەورەی بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆناوە بەرکەوتووە، بەڵام شۆڵز داوا دەکات باج لەسەر دەوڵەمەندەکانی ئەڵمانیا زیادبکرێت، هەروەها پشتیوانی لە زیادکردنی کرێی کرێکاران دەکات.

___

ئۆکرانیا: دوای گەمارۆیەکی درێژ دەیان هاوڵاتی کارگەی ئەزۆڤستاڵ لە ماریۆپۆل بەجێدەهێڵن

nusar1

گۆڕانی دەنگت کێشەی دڵت ئاشکرا دەکات

nusar1

پەیامی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەبۆنەی جەژنی هەستانەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW