KDC

عێراق رێککارەکانی رۆژی دەنگدانی دیاری دەکات

سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان دەڵێ، بۆ هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی رۆژی 10ی مانگی دابێت، هاتووچۆی هاووڵاتییان لە نێوان شار و پارێزگاکان ئاسایی دەبێت، بەڵام فڕۆكه‌خانه‌كان داده‌خرێن.

عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌ری، جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، بە ئامانجی دابینکردنی ئاسایشی هەڵبژاردن بۆ هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی رۆژی 10ی مانگی دابێت، بڕیاردراوە لەو رۆژەدا فڕۆكه‌خانه‌كان دابخرێن و هاتووچۆی هاووڵاتییانیش لە نێوخۆی عێراقدا ئاسایی دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، فڕۆکەخانەکانی عێراق لە كاتژمێر 9:00ی رۆژی 9ی تشرینی یەکەمەوە بۆ 24 کاتژمێر دادەخرێن، ئەوەش بۆ ئەوەیە رێگری له‌ هه‌ر كرده‌وه‌یه‌ك بکرێت، هەروەها ژووری باری لە ناکاو پێکدەهێنرێت بۆ کۆنتڕۆڵکردنی هەر دۆخێکی نەخوازراو، کە لە رۆژی دەنگداندا دێتەپێش.

بڕیارە 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، لە ئێستادا کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە کۆتایی ئامادەکاریەکاندایە بۆ ئەو پڕۆسەیە

___

ناوەندی نەمسا بەشداری یادی شەهید قاسملوویان کرد

nusar1

لە مەریوان شوانێك كوژرا

KDC

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە رێی کەمپینی (دڵمان لاتانە) هاوکاری بۆ زیانلێکەوتوانی لافاوەکەی هەولێر کۆدەکەنەوە

KDC
KDC

FREE
VIEW